ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی سه‌ر له به‌یانی 21/11/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كارگێر‌و، ئه‌ندامانی لق، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ خولێكی رۆشنبیری كه بۆ 35 پێش نوێژ‌و وتار خوێنی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌جێت كه تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار‌و هاوچه‌رخ له بواری فقهی ئیسلامی پێشكه‌ش ده‌كرێت به مه‌به‌ستی زیاتر خه‌زمه‌ت گه‌یاندن به مامۆستایانی ئاینی‌و، رۆشنبیركردنی به‌شداربوان . |