ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی سه‌ر له به‌یانی 21/11/2013 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی هۆشیاری هاتوو چۆ له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پێش نوێژ‌و وتار خوێنانی شاری هه‌ولێر‌و، ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی سیاقه‌ت‌و هاتوو چۆ له‌نێو گۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چه‌ند زانیاری‌و ئاماری گرنگی له سه‌ر هاتوو چۆ بۆ مامۆستایان خرانه به‌رچاو، پاشان ده‌ست خۆشی له مامۆستایان كرا بۆ وتاره‌كانیان له رۆژانی هه‌ینیدا، وه‌داواش له مامۆستایان كرا له وتاره‌كانیاند جه‌خت له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان به‌گشتی‌و سیاقه‌ت‌و هاتوچۆ به‌تایبه‌تی بكه‌نه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگادا . |