لقی هەولێر خولێكی رۆشنبیری بۆ زانایانی ئایینی كردەوە

لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خولێكی رۆشنبیری بۆ ماوەی سێ رۆژ بۆ (40)  پێشنوێژو وتارخوێنی دەوروبەری هەولێر لە هۆڵی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان كردەوە،

خولەكە لە 25/11/2013 دەستی پێكرد، رۆژانە دوو بابەتی هەستیار‌و هاوچەرخ لە لایەن مامۆستایانی پسپۆر لە بواری فیقهی ئیسلامی پێشكەش بە ئامادەبوان دەكرێت بە مەبەستی خەزمەت گەیاندن بە مامۆستایانی ئاینی‌و زیاتر رۆشنبیركردنی بەشداربوان.

بابەتی یەكەم لە لایەن مامۆستا مەلا نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان پێشكەشكرا بە ناو نیشانی ( هونەری فەتوادان‌و بنەماكانی لە فیقهی ئیسلامی ).

 

بابەتی دووهەم لە لایەن د.كمال صادق یاسین پێشكەشكرا بە ناونیشانی (بنەماكانی مەزهەبی ئیمامی شافعی ).