لقی چەمچەماڵ خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە قائیمقامی چەمچەماڵ

رۆژی یەك شەممە 24 / 11 / 2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە مامۆستا شیخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق‌و مامۆستا ئەنور زەنگەنە كارگێڕی لق‌و مەلا موژدە شوانی‌و فاخر بابانی‌و عمر دارتویی‌و تحسین جەباری سەردانی دیوانی قایقامیەتی قەزای چەمچەماڵیان كرد،

 لە دوای بەخێرهێنانیان لە لایەن قائیمقامەوە لقی چەمچەماڵ خە ڵاتی رێزلێنانی یەكێتی زانایانی بەخشیە بەڕێز(ئامانج محمد كەساس) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە بەرامبەر هە وڵ‌و ماندووبونی بەڕێزیان لە پێناو خەڵكی سنورەكە بەتایبەت چین‌و توێژی هە ژارو كە م دەرامەت، لە وتەیەكی كورتیشدا لێپرسراوی لق هیوای سە ركەوتنی كارەكانی بۆخواست.