بە بەشداری ناوچەی خەلیفان كۆڕێك لەسەرپرسی ئافرەت بەڕێوە چوو

بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان، ئەنجوومەنی باڵای خەلیفانی یەكێتی ئافرەتان كۆڕێكی بۆ بەرپرسی ناوچەی خەلیفانی یەكێتی زانایان مامۆستا مەلا كامەران سەلام سازكرد.

ئەمەو كۆڕەكە لەژێر ناونیشانی (ئافرەت لە روانگەی ئیسلامەوە) بەڕێوەچوو.

كۆڕگێر باسی لە ڕۆلی ئافرەت‌و خێزان‌و كاریگەریەكانی بۆپەروەردەكردنی كۆمەڵگا لەلایەن ئافرەتەوە خستەڕوو، هەروەك گرنگیدانی ئاینی ئیسلامی پیرۆزیشی بۆپرسی ئافرەت‌و رێزلێنانی لەروانگەی ئیسلامەوە بۆئامادەبوان شیكردەوە،

دواتر ئاماژەی بەچەند لایەنێكی گرنگدا كەئیسلام پێشەنگ بوە بۆبەرگریكردن لەماف ‌وداخوازیەكانی ئافرەتان‌و هەمیشە بڕوای بەپاراستنی گەورەییەكانی ئافرەت هەبوەو بەجدیش بەرەنگاری  ئەوكەسانە بوەتەوە كەبەچاوی سوك‌و ڕقاویەوە دەڕواننە مافەكانی ئافرەت، بۆئەم مەبەستەش چەندین دەقی لەقورئان‌و سوننەتەوە خستەڕوو كەبەڵگەبوون لەسەر بایەخداری ئافرەت لەئیسلامدا.

دوای پێشكەشكردنی بابەتەكە كۆڕەكە بەچەندین پرسیارو تێبینی‌و وەڵامەوە دەوڵەمەند تر كراو بوە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبوان.