له‌ رۆژی سێیه‌می خولی رۆشنبیڕی ئاینی به‌رده‌وامی‌و گه‌رم‌و گوری به‌ژداربوانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی.

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی

   خولی رۆشنبیری ئاینی سێ رۆژه‌یی به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وامی‌و گه‌رم‌و گوری به‌ژداربوانی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی سه‌ر له‌ به‌یانی 27/11/2013  له‌ رۆژی سێیه‌می خوله‌كه‌دا له‌ هۆڵی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ، دوو بابه‌تی هه‌ستیار‌و هاوچه‌رخ له‌ بواری فقهی ئیسلامی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد له‌ لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر له‌ بواره‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی زیاتر خه‌زمه‌ت گه‌یاندن‌و رۆشنبیركردنی به‌شداربوان . بابه‌تی یه‌كه‌م له‌ لایه‌ن مامۆستا مه‌لا جعفر نجم الدین گوانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن‌و وته‌بێژی  یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌ش كرا به‌ ناو نیشانی ( گرینكی به‌دواداچوون ).

بابه‌تی دووهه‌م له‌ لایه‌ن د.حسن محمد پشده‌ری پێشكه‌ش كرا به‌ ناونیشانی ( حكمه‌تی مه‌زهه‌به‌كان ).