لقی رانیە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجام دا

بەرواری (25-11-2013) لقی رانیە هەستا بەئەنجامدانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبونی تەواوی ئەندامانی لقو بەرپرسی ناوچەكان، كۆبونەوەكە بەچەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پیكرد، دواتر بەرپرسی لق ویڕای بەخێرهێنانی ئەندامان پەیڤێكی داو ئەم خاڵانە خرانە روو:-

1-چاوەڕوانی حكومەتی نوێی هەرێمو هیوایان خواست بنكە فراوان و خزمەتگوزار بێ.

2-رێز و وەفاداری خۆیان بە هەموو شێوەیەک بۆ مامۆستا مەلا شێخە دەربڕی، کە تا لە ژیان دابوو کەسێکی مادوونەناسو بە خزمەت بوو..

3-ستافی لق چەندین سەردانی ئەنجامدا لە وانە سەردان كردنی (م- تەیب ،م-سید كاكە، م- عبد الرحمن هەرتەلی كە نەخۆش بوون لەگەل ئەنجامدانی چەندین پرسە لەناوچەكە دا.

4-بەشداری چەندین كۆڕو سیمینارو  وۆرك شۆپ كراوە لەومادەیەدا .

 وە لەبەرواری (27-11-2013) كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا بە ئامادەبونی زۆربەی ئەندامانو سەرپەرشتیاری لقی رانیەو پشدەرو چەند بابەتێك باسكرانو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دانیشتنی مانگانە كرا، كە پیوێستە هە موو لا تیایدا بەشدار بن.