لقی هەولێر مەڕاسيمی ڕێزلێنانی بۆ بەشداربوانی خولی ڕۆشنبیری ئەنجامدا

سەر لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 28/11/2013 مەڕاسمێكی ڕێزلێنان بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە خولێكی ڕۆشنبیری ئاینی لە بواری فیقهی ئیسلامی كە لەلایەن لقی هەولێری یەكێتی زانایان بۆ 40 پێشنوێژو وتارخوێنی دەوروبەری هەولێر ئەنجامدرا بوو، كە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام تیایدا چەندین بابەت‌و توێژینەوەی فیقهی ئیسلامی هەنوكەیی‌و هاوچەرخ پێشكەش كران لە لایەن زانایانی ئاینی تایبەتمەند.

مەڕاسیمەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لە لایەن ملا سید صەفاوە دەستی پێكرد، دواتر وتەیەك لە لایەن مامۆستا نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لق سەبارەت بە ئامادەكاری‌و ئامانجەكانی خول پێشكەش كرا‌و، داوای لە دەرچووانی خول كرد كە بتوانن زیاتر ڕۆڵی كاراو هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان ببینن لە گرفتەكانی ناوكۆمەڵگە‌و ڕوداوەكانی سەرگۆڕەپان‌و پارێزگاری كردن لە شوناسی ئاینی‌و نەتەوەیی گەلەكەمان .

پاشان بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشدار بووان لە لایەن بەڕێزان:

1-     مامۆستا مەلا عەبدوڵا گرتكی سەرۆكی مەكتەبی تەنفیزی.

2-     دكتۆر دیار عیزەددین بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر.

3-     حاجی دەرسیم بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێر.

4-     مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان.

5-     شێخ عەبدولباسیت بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی.

6-     مامۆستا مەلا حەسەن پشدەری.

7-     مامۆستا مەلا نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێر.

 

ڕاگەیاندنی لق: مەلا معروف روستایی