زانایانی ئایینی هەڵەبجە سەردانی مەکتەبی زانایان دەکەن

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی شاری هەڵەبجە بە یاوەری مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی زانایان و ستافی ناوچە سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانیان کرد.

لە سەردانەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە زانایانی ئایینی لە سنووری شاری هەڵەبجەیان خستە ڕوو بە مەبەستی بەروپێشبردنی زیاتری کاری زانایان و، زیاتر ئەکتیڤکردنی رۆڵیان لە دەڤەرەکە، هەروەک داوایان کرد کار بکەن بۆ ئەوەی ناوچەی هەلەبجەی زانایان بکرێتە لق بۆ ئەوەی چاکتر خزمەت بە رەوشی زانایان بکەن.

لەلای خۆیەوە مەلا عبد الله مەلا سەعید سەرۆکی زانایان وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی مێوانەکان و خۆشاڵبوون بە سەردانەکەیان، تەواوی پشتیوانی یەکێتی زانایانی بۆ مامۆستایان دەربڕی بە ئومێدی ئەوەی هەموومان پێکەوە خزمەتێکی باشتر بە ئایینەکەمان و گەلەکەمان بکەین.

شایانی باسە هەر یەک لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و شێخ عبد الباسط بالیسانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.