دوای ئه‌وه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر كڵێسایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا له بڕیارێكی بێ حورمهتانهیدا په‌یمانی ئه‌وه‌یدا، كه له رۆژی 11 ی سێپتێمبه‌ری داهاتوو قوڕئانی پیرۆز بسوتێنێ، بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌جیهاندا بووه مایه‌ی سهرسامیو دڵگرانی تێكڕای موسڵمانان‌و بگره كریستیانه‌كانیش، بۆیه كڵێساكه بڕیاریدا: كه به‌خۆی دا بچێته‌وه.
موسڵمانانی جیهانو وڵاته ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری سوتاندنی قوڕئان له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی كڵێسایهكهوه، وێڕای ڕێپێوان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی هۆشداریان دا له توڕه‌بوونی زیاتری موسڵمانان‌و ئاكامی خراپی رێزنه‌گرتنی قوڕئان له لایه‌ن خودی كڵێساوه، له لایه‌ن خۆیشیانه‌وه زانایان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆرێك له وڵاته ئیسلامیه‌كان رایانگه‌یاند: كه له كاتی روودانی هه‌ر پێشهاتێكی له‌م جۆره ناتوانرێ به‌ر له لێشاوی توڕه‌یی موسڵمانان بگیرێ.
ناڕهزاییو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موسڵمانان وای له دهسهڵاتدارانو كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ئهمهریكاو خودی فاتیكان كرد كه ره‌خنه له بڕیاری كلێساكه بگرن‌و داوایان لێ‌كرد: كه كاری له‌م جۆره ئه‌نجان نهداتو پشێوی‌و ناكۆكی نه‌خاته نێوان موسڵمانان‌و كریستیانانی جیهانو له‌سه‌ره‌وی هه‌موویشیانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ نهخاتو گیانی ئه‌و سه‌ربازه ئهمهریكیانهیش نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه كه له وڵاته ئیسلامیه‌كانن.
هه‌ر بۆیه قه‌شه (تیری جۆنز) له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان تا ئێستایش هه‌ر سوورین، به‌ڵام گیانی سه‌ربازانی ئهمهریكایشمان لا گرنگه، به تایبه‌تیش كه‌كاتێك جهنهڕاڵا (دێڤید پهتڕایۆس) ی سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان داوای نه‌سووتاندنی قوڕئانمان لێده‌كات بۆ پاراستنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی، بۆیه ناچارین به بڕیارهكهماندا بچینه‌وه.
به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ر سووره‌و دیاریش نییه داخۆ ئه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه چییه.
|