لقی كۆیە پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەڕێوەبەری ئەوقافی كۆیە دەكات

سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەمە بەرواری 20/11/2013 دكتۆر دیاری بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو مامۆستا حیسامەدین بەڕێوەبەری ئەوقافی كۆیەو شاندی یاوەریان سەردانی لقی كۆیەی یەكێتی زانایانیان كرد، سەرەتا لەلایەن مەلا جەمال بەرپرسی لق‌و كارگێڕان‌و زانایانی ناوشاری كۆیە پێشوازیەكی گەرمیان لێكرا.

لە میانەی كۆبونەوەو گفتوگۆكانیاندا بەڕێوەبەری گشتی رایگەیاند كە مەبەستیانە لە نزیكەوە ئاگاداری زانایانی ئایینی كۆیەو دەوروەری بن، دواتر گوێ گیرا لە پێشنیازو داواكاری زانایان، یەك لەو پێشنیازانەی پێشكەش بە بەڕێوەبەرانی ئەوقاف كرا بریتی بوو لە كردنەوەی خولی رۆشنبیری بۆ مامۆستایانی ئایینی بەتایبەتی كردنەوەی خولی سێ مانگی بۆ ئەو زانایانەی تازە لە زانكۆو پەیمانگاكان دەردەچن بۆ زیاتر شارەزابون لە چۆنیەتی وتاردان‌و خزمەتكردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و خەڵكی كوردستان.

لە كۆتاییدا كۆبونەوەكە بووە جێگای خۆشحاڵی ئامادەبوان‌و میوانەكانیش بەڕێزەوە بەڕێكران.