لقی سۆران كۆمەڵەی پەككەوتوانی سۆران بەسەردەكاتەوە

سەرلەبەیانی 2/12/2013 شاندێكی لقی سۆران بەسەرۆكایەتی بەرپرسی لق مامۆستامەلاخالد مەلەكی‌و بە یاوەری مەلا مستەفا باپشتی‌و مەلاخدرخەلیفانی‌و مەلارسول گەزنەیی‌و مەلاوەلی دڕی كارگێرانی لق‌و، مەلایونس گرتكی بەرپرسی ناوچەی دیانای یەكێتی زانایان، بەیاوەری بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران مەلاوەیسی مەلاسەعید سەردانی كۆمەڵەی پەككەوتوانی سۆرانیان كردو لەلایەن ئامانج عیزەت سلێمان بەرپرسی كۆمەڵەكە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لە دیدارەكەیاندا گرنگی‌و پایەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لە روانگەی ئیسلام‌و رێزلێنانیان لەلایەن كۆمەڵگاوە بەبایەخەوە باس كراو، جەخت لەسەر زیاتر خزمەتكردنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كرایەوە كە شایەنی ئەوەن باشترین ژیان‌و گوزەرانیان لەلایەن حكومەتەوە بۆدابین بكرێت.

هەروەك شاندەكە پاڵپشتی خۆی بۆداواكاری‌و داخوازیەكانی كۆمەڵەكە بەگشتی دووپاتكردەوەو پشتیگیری خۆیان بۆ راگەیاندن.

لەلایەن خۆشیانەوە كۆمەڵەكە سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد بۆ بەسەركردنەوەكەو هیوایان خواست ئەو جۆرە سەردانانە بەردەوام بن تاكو هەندێك لە ناخۆشی‌و مەینەتیان  كەمبكاتەوەو هەست بەكەم‌و كوڕی نەكەن لەنێوكۆمەڵگەدا.