لقی سلێمانی یەكێتی زانایان لە گەڵ ناوچەی (یەك) كۆئەبێتەوە

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 26/11/2013 بە مەبەستی رێكخستن‌و بەرەو پێشچونی توێژی (زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا نەجمەدین قادر بەرپرسی لق‌و مامۆستا عەتا پێنجوینی جێگری لق‌و مامۆستا حەمید رەباتی‌و مامۆستا سەید تاهیر‌و مامۆستا كەریم عەبدوڵا‌و مامۆستا محمد كەڵكەسماقی كارگیڕانی لق‌و، بە ئامادەبوونی بەرپرس‌و كارگێڕانی ناوچە‌و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی سەر بەناوچەی (یەك)ی یەكێتی زانایان كۆبونەوەیەك سازكرا.

 سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان  ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن مەلا سەعید بەرپرسی ناوچەی یەك پیشكەشكرا، دواتر ووتەیەك لە لایەن مامۆستا نەجمەدین قادر بەرپرسی لقەوە پێشكەش بە ئامادەبوان كرا لە ووتەكەیدا ئاماژەی كرد بەكارو چالاكییەكانی لقی سلێمانی‌و (یەكێتی زانایان) بە گشتی‌و هەوڵدان بۆ بەرەوپێش چوونی توێژی زانایان لە ناو كۆمەڵگاكەماندا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا مامۆستایانی بەشدار بووی كۆبوونەوەكە ڕاو بۆچوونی خۆیان پێشكەش كرد‌و ئەویش زیاتر جەخت كردنەوە بوو لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1-     هەڵوێست نواندن لەلایەن زانایانی ئایینی بۆ رێگرتن لە مادە هۆشبەرەكان لە كوردستان‌و داواكاری بۆ ڕێگرتنی زیاتر.

2-     لەنزیكەوە گوێگرتن لە ڕاو بۆچونی زانا بەڕێزو بەرچاوەكانی كۆمەڵگاكەمان لە بواری فەتوادا.

3-     یەكهەڵوێستی لە ووتاری ڕۆژانی هەینیدا.

4-     یەكخستنی فەتواكانی دەرەوەی لیژنەی فەتوای لەگەڵ لیژنەی فەتوای (یەكێتی زانایان)و، ڕیگرتن لەهەر فەتوایەك كەدەردەچێت لەلایەن هەركەس ولایەنێكەوەبیت .

5-     هەوڵ بدرێت وەزیری ئەوقاف لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم (زانای ئاینی) بێت.

6-     داواكاری بۆ دابینكردنی بودجەی تایبەت بۆمزگەوتەكان.

7-     لە مانگی مەولوددا ڕێگە بگیرێت لەو بڵاوكراوانەی كە دژن بە ئاهەنگی مەولود.

8-     دامەزراندنی (پێشنوێژ) یان (پێشنوێژو وتارخوێن) لە گوندەكاندا .

9-     مامۆستایانی ئایینی رۆڵی بەرچاو بگێڕن لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان .