لقی سلێمانی بەشداری لە خولێكی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان دەكات

بەمەبەستی ئاشناكردنو دەرخستنی مەترسیو زیانەكانی مادە هۆشبەرەكان لەژێر ناونیشانی (مادە هۆشبەرەكان دوا ڕۆژی لاوانمان دەڕوخێنن)

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 27/11/2013 لە سەر بانگهێشتی (ڕێكخراوی بێداری بۆ هۆشیار كردنەوەی لاوان لە مادە هۆشبەرەكان B.O.A.Y.D) شاندێكی زانایان كە پێكهاتبون لە مامۆستا مەلا عەتا پێنجوێنی جێگری لقو مامۆستا محمد كەڵكەسماقی  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق بەشداریان كرد لە خولێكی ڕاهێنانی یەك ڕۆژەیی، كە بۆ ژمارەیەك لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دامودەزگا حوكومیەكانو چالاكوانانو ڕاگەیاندكاران سازكرابوو لە هۆڵی ( هۆتێل ئەرین ) لە شاری سلێمانی.

سەرەتا بەخێرهاتنی میوانە بەشداربووەكان كرا، پاشان كورتەیەك دەربارەی خولو چالاكی ڕێكخراو پێشكەش بە بەشداربوان كراو، لەلایەن بەڕێز (مامۆستا سەلاح حسن رحیم ) خولەكە دەستی پێكرد بە ناونیشانی (دەروازەیەك بۆ تێگەیشتن لە ماددە هۆشبەرەكانو ئالودە بوون پێیانەوە) بەڕێزیان بە تێروتەسەلی باسیان لە مێژوی مادە هۆشبەرەكانو پەرەسەندنیان لەناولاوەكانمانداو هۆكاری پەرەسەندنو گرتنەبەری شێوازی چارەسەرو بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەكان بە هەموو جۆرێك لە جۆرەكان باس كرا.

دەستپێكردنی خولەكە لە كاتژمێر ( 9)ی سەرلەبەیانییەوە دەستی پێكرد تا كاتژمێر(3) ی دوای نیوەڕۆ.

لە كۆتاییدا بڕوانامە بەسەر گشت بەشداربوانی خولەكەدا دابەشكراو بە خۆشحاڵی گشت لایەك خولەكە كۆتایی پێهات .