لقی شارەزور كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 4/12/2013 بە ئامادەبونی مامۆستا غازی بەرپرسی لق‌و مامۆستا عبدولحەمید جێگری لق‌و سەرجەم كارگێڕان‌و بەرپرسی ناوچەكان لقی شارەزور یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، كە تێیدا بەرپرسی لق باسی لەكاری زانایان‌و چالاكیەكانی لق‌و باردۆخی ئەمڕۆی كوردستان كرد لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو كتابانەی ئاڕاستەی لق كرابوون، پاشان هەریەك لە ناوچەكان ڕاپۆرتی خۆیان خوێندەوە.