لقی هەولێر مەلا عبدالمجید بندیانی بەسەر كردەوە.


ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 3/12/2013 مامۆستا نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەیاوەری مامۆستا مەلا أمجد كریم بەرپرسی ناوچەی چوار، بەمەبەستی هەواڵ پرسین سەردانی مامۆستا مەلا عبدالمجید عزیز پیرداود بندیان پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی مەلا رشید لە كورانی مخمور كرد، كە بە هۆی رووداوێكی هاتووچۆ قاچی شكابوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درابوو، بەرپرسی لق هیوای زوو چاك بوونەوەی بۆ خواست‌و ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی بۆ دەربڕی، مامۆستای ناوبراویش لای خۆی زۆر خۆشحاڵ بوو بەم سەردانە‌و سوپاس‌و پێزانینی خۆی دەربڕی
.