لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 10/12/2013 مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانی كردو له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كرا

سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوه‌ند كرد كه‌ توانیویانه‌ چالاكانه‌ له‌خه‌می ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌دابن و گیانی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تی په‌ره‌پێ‌ بده‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حه‌مه‌صاڵه‌ح به‌رپرسی ناوه‌ند سوپاسی سه‌ردانی به‌رپرسی لقی كرد و به‌گه‌رمی به‌خێری هێنان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیانی له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینیدا به‌ هه‌نگاویكی ئیجابی و سه‌ركه‌وتو وه‌سف كردو ڕۆڵی زانایانی ئاینی به‌رزنرخاند له‌ خزمه‌ت كردن به‌پرس و ئاشته‌واییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سنوره‌كه‌