له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات

له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین –گه‌رمیان :

سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق سه‌ردانی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایانی كردو له‌لایه‌ن مامۆستا نجم عبدالله و ستافی ناوچه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كراو له‌دانشتنێكدا باس له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كان كراو به‌رپرسی لق ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرس و كارگێڕانی ناوچه‌ كرد كه‌ توانیویانه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ ڕۆڵی كارای خۆیان بگێرین له‌ سنوره‌كه‌یانداو ستافی ناوچه‌ش خۆشحاڵی خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ ده‌ربڕی

دواتر به‌پرسی لق سه‌ردانی تێبینه‌رایه‌تی وه‌قفی سوننی خانه‌قینی كرد و پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوانیانی دووپاتكرده‌وه‌

پاشان به‌رپرسی لقی زانایان  به‌یاوه‌ری ستافی ناوچه‌ی خانه‌قین سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 12 ڕێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێركۆ میروه‌یس به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران و له‌دانشتنێكدا باس له‌هه‌ماهه‌نگی و خزمه‌تكردنی زیاتری چین و توێژو مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانی خانه‌قین كرا و ستافی مه‌ڵبه‌ند خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا هه‌رچیان پێ‌ بكرێت درێغی نه‌كه‌ن له‌خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی و مزگه‌وت و شوێنه‌ پیرۆزه‌كان

پاشان به‌رپرسی لق به‌یاوه‌ری به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی خانه‌قین سه‌ردانی خانه‌واده‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو مامۆستا حه‌مزه‌ محمد صاڵح یان كردو دڵگرانی خۆیان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ده‌ربڕی و هیوای خواست خانه‌واده‌كه‌یان بتوانن ڕێچكه‌ی مامۆستا بگرنه‌ به‌ر

پاشان شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا زیاد ئه‌حمه‌د ده‌لۆییان كردو له‌ حاڵ و گوزه‌رانی مامۆستایان ده‌ربڕی و به‌سه‌ركه‌وتویی سه‌ردانه‌كه‌یان كۆتایی هات .