لقی رانیە مامۆستا شێخ محمد قڕناقەوی بەسەركردەوە

لە دوای گەڕانەوەی مامۆستا شێخ محمد قڕناقەوی لە دەرەوەی وڵات، كە بۆ چارەسەری نەخۆشی سەفەری كردبوو رۆژی سێشەمە 10/12/2013 راگەیاندنی لقی رانیە و چەند زانایەكی ئایینی ناوچەكە سەردانی مامۆستایان كرد بۆ پرسین لە باری تەندروستی‌و بەخێرهێنانەوەی بەڕێزیان.

 پێش سەفەركردنی بۆ دەرەوەی وڵات لقی رانیە ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی بۆ مامۆستا دەربڕیبوو.

مامۆستا شێخ محمد قڕناقەوی ئەندامی لیژنەی فەتواو كەسایەتی تەرقەتی نەقشەبەندیە خوای گەورەی شیفای بۆ بنێرێ.