سۆران: سەرۆكی زانایان بەشداری مەراسیمێكی ئاینی دەكات

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنچ شەممە 12/12/2013 مامۆستا عبدالله گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان سەردانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایانی ئاینی كردو لەلایەن بەرپرس‌و كارگێرانی لقەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا،دوای تاوتوێكردنی كۆمەڵێك خاڵی پەیوەست بەیەكێتی زانایان‌و هەڵوەستەكردنیان لەسەر چەندپرسێكی هەنوكەیی‌و بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان

بەیاوەری شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كە لە بەڕێز مامۆستا خالید مەلەكی بەرپرسی لق‌و مامۆستا مستەفا باپشتی‌و، مامۆستا خدر خەلیفانی‌و، مامۆستا رەسول گەزنەیی كارگێرانی لق بەشداریان لەمەڕاسیمێكی ڕێزلینان كرد كە سەنتەری زانایان بۆ رۆشنبیری ئاینی لەهۆڵی بۆنەكانی ئاینی لەدەڤەری سۆران بەئامادەبوونی قایمقامی سۆران‌و نوێنەرانی دام‌و دەزگاكانی حزبی‌و حكومی‌و ژمارەیەك مامۆستای ئاینی بۆ كۆمپانیاو موڕشیدەكانی حەج‌و عومڕەی رێكخستبوو.

لە دوای وتەی بەخێرهێنانی میوانەكان لەلایەن بەرپرسی سەنتەر مامۆستا وەیسی مەلاسەعید، سەرۆكی زانایان لەوتەیەكیدا ئاماژەی بەرۆڵ‌و چالاكی كۆمپانیاو موڕشیدەكانی حەج‌وعومڕە كردو هیوای خواست كە ساڵ لەدوای ساڵ خزمەتی باشترو ماندوبوونی زیاتر لەپێناو بەجێگەیاندنی حەج‌و عومرە لەلایەن خەلكی موسولمانی هەرێمی كوردستان باشتر بكرێ‌و، هەروەها رۆڵی وەزارەتی ئەوقافیشی لەمەڕ چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئیش‌و كارەكانی حەج‌و عومرە بەشێوەیەكی باش ‌و رَیك وپێك خستەڕوو.

لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ئامادەبوان دابەشكرا.