لقی چەمچەماڵ سەردانی یەكێتی ئافرەتان دەكات

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 12/12/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبون لەهەر یەك لەمامۆستایان شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق‌و محمد تاڵەبانی‌و ئەیوب عەلی كارگێرانی لق‌و مژدەشوانی بەرپرسی راگەیاندن بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی  61 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانەوە سەردانی ئەنجومەنی قەزای چەمچەماڵی یەكێتی ئافرەتانیان كرد، لەلایەن خاتو بەیان محمد بەرپرسی ئەنجومەنەوە بەگەرمی پێشوازیكران.

لەسەردانەكەیاندا شاندی لقی چەمچەماڵ وێڕای پێرۆزبایی گەرمی یادی دامەزراندنی یەكێتیكەیانەوە

هیوای پێشكەوتن‌و بەرەو پێشچونی كارو چالاكیەكانی بۆخواستن.