پاش هەوڵی ناوچەی هەلەبجە.. شارەوانی چەند زەوییەك بەسەر مامۆستایانی ئایینی دابەش دەکات

 

دوای ئەوەی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یەكێتی زانایان سه‌ردانی شاره‌وانی كردو داوایان لە سەرۆكی شارەوانی كرد زەوی بۆ مامۆستایانی ئایینی دابین بكات، دواتر سەرۆكی شارەوانی كاك خدر كەریم سەردانی ناوچەی هەڵەبجەی كرد، لەو سەردانەیدا بەڵێنی دابینكردنی زەوی بۆ مامۆستایان دابوو، ئەمڕۆ مامۆستا جەمال محمد به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ هاورێ له‌گه‌ڵ مامۆستا سامان نەجم سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردو رێزو سوپاسی مامۆستایان‌و یه‌كێتی زانایانیان پێگه‌یاند، كاك خدر كریمیش وێڕای به‌خێرهێنانی مامۆستایان به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند كه‌ 25 پارچه‌ زه‌وی ده‌درێته‌ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو، وه‌ك خزمه‌ت‌و ئاوردانه‌وه ‌له‌ چینی مامۆستایانی ئایینی به‌ ئه‌ركی خۆی زانیوە.

 

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئێمه‌یش به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه‌ ڕێزو سوپاس‌و پێزانینی خۆمان به‌ جه‌نابیان پێشكه‌ش بكه‌ین.

 شایانی باسه‌ له‌ كاتی دوو ئیداره‌ییدا ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئایینی له‌ سنووری ئیداره‌ی سلێمانی به‌ڵێنی زه‌ویان پێدرا بوو، به‌ڵام بۆیان سه‌رف نه‌كرابوو، ماوه‌یه‌كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ندێك له‌م شاره‌وانیانه‌ به‌ڵێنه‌كانیان دێننه‌ جێ‌ بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی زه‌ویان پێنه‌دراوه‌.