بۆ بەخێرهێنانەوە ستافی لقی رانیە سەردانی بەرپرسی لقەكەیان دەكەن

لە دوای نەخۆش كەوتنی بەرپرسی لقی رانیەی یەكێتی زانایان‌و، سەفەركردنی بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشیەكەی كە ماوەی 10 رۆژ لە دەرەوەی وڵات مایەوە، رۆژی دووشەممە 15/12/2013 ستافی لقی رانیەو بەرپرسی ناوچەكان بۆ بەخێرهێنانەوە سەردانی مامۆستا عەبدوڵای زەنگڵ بەرپرسی لقی رانیەیان كرد.

ئەمەو لەلای خۆیەوە بەرپرسی لق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی‌و دەست خۆشیشی لە ستافی لق كرد كە لەو ماوەیەدا بە باشی كاروباری لقیان هەڵسوڕاندووە.