له‌ سلێمانی ئاسایش هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر چه‌ند مزگه‌وتێك

شه‌وی رابردوو ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر چه‌ند مزگه‌وت‌و حوجره‌یه‌كی شاری سلێمانی، له‌م باره‌وه‌ مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ره‌خنه‌ له‌م كاره‌ی ئاسایش ده‌گرێت‌و، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م حوجرانه‌ به‌ ره‌سمی مۆڵه‌ت پێدراوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن، بۆیه‌ هەرچەندە بە مافی ئاساییشی دەزانین بەدواداچوون بۆ هەر شتێکی گومانلێکراو بکاتک کە ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی کوردستان، بەڵآم نه‌ده‌بوو ئاسایش به‌م شێوازه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تێبینیان له‌سه‌ر مامۆستا هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ ئاسایی بوو بانگی مامۆستایان كردبایه‌، ئه‌گه‌ر تێبینیان له‌سه‌ر حوجره‌‌و قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی هه‌بووه‌، ده‌بوو به‌ ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بووایه‌، به‌ڵام به‌ ناكاوی ‌و به‌م شێوازە هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی، كارێكی جوان نییه‌، بۆیه‌ وێڕانی ناڕه‌زایی‌و نیگه‌رانیمان له‌م كاره‌، هه‌وڵه‌كانمان ده‌ست پێكردوون بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه‌، هیوادارین دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، چونكه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی جۆره‌ ترس‌و تۆقاندنێك له‌ ناو قوتابیانی ئایینی دروست ده‌كات، به‌ هه‌مان شێوه‌ مافی ئه‌وقافیشه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ بكات چۆن بێ‌ پرسی ئه‌وان به‌ یه‌كجاری هه‌ڵده‌كوترێته‌ سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی‌و كۆمه‌ڵه‌ مامۆستایه‌ك.