لقی شارەزور سەردانی مامۆستا فائق كانیسێفی دەكات

رۆژی سێشەممە 17/12/2013 شاندێكی لقی شارەزووری یەكێتی زانایان كەپێكهاتبوون لە مامۆستا غازی بەرپرسی لق‌و مامۆستا تاهیرو مامۆستا عەبدولرەحیم كارگێڕانی لق لەدوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ كرا سەردانی مامۆستا فائیق حەمە كەریم كانیسێفیان كردو لە حاڵی مامۆستایان پرسی‌و دوعای خێرو شیفایان بۆ كرد تاكو وەكو ساڵانی رابردوو لە سەر بڵاوكردنەوە‌و فێركردنی نەوەی نوێی وڵاتەكەمان بە زانستە شەرعیەكان بەردەوام بێت.