مامۆستا عەبدوڵا گوندەیی كۆچی دوایی كرد

رۆژی هەینی 20/12/2013 مامۆستا عەبدوڵا عەلی محمد گوندەیی پێشنوێژی مزگەوتی سەلاحەدین لە شاری هەڵەبجە كۆچی دوایی كرد.

شایانی باسه‌ مامۆستا یه‌كێك بوو له‌ مامۆستایانی ناوداری ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو هه‌ورامان‌و له‌ چه‌ندین حوجره‌و مزگه‌وت وانه‌ی به‌ فه‌قێ‌و قوتابی زانستە شه‌رعیەكان گوتووه‌ته‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش ئه‌ندام بووه‌ له‌ لیژنه‌ی فه‌توای ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌‌و له‌ ساڵی 1992به‌دواوه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایان بووه‌.

بەو بۆنەیەوە مەکتەبی تەنفیزی و لقی شارەزووری یەکێتی زانایان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو دەكات‌و داوا لە خودا دەكات جێی مامۆستا بەهەشتی پان‌و بەرینی خوای گەورە بێت.

إنا لله وإنّا إلیه راجعون

شایانی باسكردنە بە ڕێز مامۆستا شێخ غازی بە رپرسی لقی شارەزوور‌و و مامۆستا عبد الحمید جێگری لق و كارگێڕانی لق بە شداریان كرد لە پرسە و بە خاك سپاردنی مامۆستا مە لا عبداللە گوندەی ئەندامی ناوچەی زانایانی هەلەبجەی شەهید كە تە مەنێكی زۆری لەخزمەتی زانستی شەرعی و میحراب بوو