یەكەمین كۆڕبەندی بەدیع‌و زەمان نورسی لە هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە 21/12/2013 لە شاری هەولێر بە چاودێری وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆڕبەندی زانستى لە سەر مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا سەعید نورسی لە خۆ گرت كە پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكانی هەولێر/ بةيانيان هەڵسا بوو بە رێكخستنی كۆڕبەندەكە بە لە ژێر ناونیشانی (بدیع الزمان النورسی پێگەیەنەری نەوەكان‌و هێمای میانڕەوی  و بنیاتنان).

دکتۆر ئیبراهیم هەرشەلی یریدەدەری راگری پەیمانگا بۆ کاروباری زانستی دەستپێکی کردەوە، ئینجا سەرەتای كۆڕبەند بە چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد كە لەلایەن مامۆستا صدرالدین بالیسانی خوێندرایەوەو، وتەی بەخێرهاتن لە لایەن راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامیەكان/ هەولێر دكتور عومەر سێبەردانی خوێندرایەوەو، هەروەها وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێم وتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبوان كردو ئاماژەی بە هەندێ لە بۆچوونە گرنگەكانی مامۆستا كرد، مامۆستا عەبدوڵا گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایان وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كردو رایگەیاند دەبێ نەوەكانمان لە سەر رێچكەی مامۆستا نورسی پەروەردە بكەین، وتاری وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلایەن دکتۆر محەمەد صابر خوێندرایەوەك وتەیەکیش لەلایەن مامۆستا فاروق رەسول یەحیا وەکو وەرگێڕی پەیامەکانی نوور بەشی كۆتایی ئاهەنگی كردنەوەی كۆڕبەندەكە بوو. دواتر چەند توێژینەوەیەك پێشكەشكران بە ناوەكانی:

1-     رسائل النور وتجدید الخطاب الدینی.

2-     العدمیة ومعنی حیاة الإنسان.

3-     العلاقة بین القومیة والامة.

4-     شذرات من مواقف النورسی ودفاعه عن العقیدة.

5-     النظرة الإیمانیة عند الشیخ  سعید النورسی.

سەر لە ئێوارە کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.

شایانی باسە ژمارەیەکی زۆری مامۆستایانی ئایینی ئەکادیمی و رۆشنبیران ئامادە بوون.