لقی هه‌ولێر جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ موسڵمانان ده‌كات

لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان،به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌ كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی عێراق و،هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و،ناوشاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كات،كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بسم الله الرحمن الرحيم
ولتكملوا العدة ولتكبروا الله على هداكم ولعلّكم تشكرون

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز،گه‌رمترین وجوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانان و ،ڕۆژووگرانی عێراق وهه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و،ناوشاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین،خوازیارو،تكاكارین له‌په‌روه‌ردگاری میهره‌بان،عیباده‌تی گشت لایه‌كمانی له‌م مانگه‌دا قبول كردبێ،ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته‌ مایه‌ی ته‌بایی و،برایه‌تی و،خۆشه‌ویستی و،گیانی لێبورده‌یی له‌ نێوان گشت چین وتوێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا.

دووباره‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت

راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی

كوردستان