جگه‌ره‌كێشان وه‌ك ئه‌و دیارده‌یه‌ی ئیمرۆ به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌هه‌موو چین و توێژه جیاجیاكان پێوه‌ی ئاڵووده بوونه، كه له ڕاستی بۆته په‌تایه‌كی كوشنده و خه‌ته‌رناك به‌سه‌ر گیانی مرۆڤه‌كان، ڕۆژی 31/5ی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌هه‌موو جیهان داده‌نرێ، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌بوه له‌م حاڵه‌ت ودیاردهیه، پێویستیش ده‌كات له ڕووی زانستی و شه‌رعیش باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكرێت، حه‌زده‌كه‌م له چه‌ند خالێك دا چه‌ند تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه:
ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م : مێژووی سه رهه‌ڵدانی: جگه‌ره‌كێشان یا ئه‌و توتنه‌ی به‌كار دێت بۆ جگه‌ره‌كێشان، سه‌ره‌تا له وولاَتی مه‌كسیك و له‌گه‌شته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (كریستوڤهر كۆلۆمبس1492) كه توانی ئه‌مه‌ریكا بدۆزێته‌وه ئه‌م توتنهش دۆزراوه‌ته‌وه له‌كه‌ناره‌كانی كوبا، كۆلۆمبس ده‌ڵێ (هندیه سوریه‌كان) ئه‌م توتنهو دوكهلهكهشیان له ئاهه‌نگی خۆشی و نه‌خۆشی و وه‌ك باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی دوكه‌ڵی جگه‌ره هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه له شه‌ڕ خوازی ئه‌م توتنهیان به‌كارهێناوه، چه‌ندین پارچه‌ی ئهسهریش كه له‌ئه‌مه‌ریكا دۆزراوه‌ته‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه توتن 600ساڵ به‌ر له زایین به‌كارهێنراوه، بهلاَم به‌م شێوه‌یه‌ی ئیمرۆ ته‌شه‌نه‌ی نه‌كردوه، له سه‌رده‌می (شا فلیپی دووه‌م) له قه‌ڕنی شازده گواستراوه‌ته وه بۆ ئیسپانیا، سه‌فیری فه‌ڕه‌نسا له پورتگال(جین نیكوتین Jean Nicot) له ساڵی 1559ز په‌لكی توتنی له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه هۆڵه‌ندیه‌كان بۆ شاژنی ولاَتهكهی (كاترین دی مدیسی Catherine de Medici) وه‌ك دیاریه‌ك و به‌و باوه‌ڕه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه وگرفته‌كانی ده‌كات هێناوه‌ته فه‌ڕه‌نسا و ههرلهوكاتهش وه‌ك به‌شێك له به‌رهه‌م هێنه‌رانه‌ی توتن كه به120 ولاَت مه‌زه‌نده ده‌كرێت له وولاَتی فه‌ره‌نساش ده‌چینرێت، له ساڵی 1586ز توتن له بهرینانیا له سه‌رده‌می (شا الیزابیپ Elizabeth) بلاَوبۆتهوه، تا ئه‌وه‌ی له 1600به‌ته‌واوی هه‌موو ئه‌وروپای گرتۆته‌وه، له كۆتایی قه‌ڕنی حه‌ڤده‌هه‌میش ئیسپانیاكان وپورتوگالیهكان تونیان له ئاسیا و وولاَتی فلیپین و چه‌ندین ولاَتی ئاسیای ڕۆژههلاَت بلاوكردۆته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌ش دا له‌ڕێگه‌ی بازرگانه‌كان له وولاَته ئیسلامیه‌كانیش بلاَوبۆتهوه، ئه‌میش له ڕێگه‌ی بازرگانێكی جوله‌كه له مه‌غریب و بازرگانیه‌كی مه‌سیحیش له وولاَتی توركیا و تا ئه‌وه‌ی له 1602ز له میصر‌و ته‌واوی وولاَتانی تری ئیسلامی بلاَوبۆتهوه، هه‌ر لهوساتهوهش له ئه‌وروپا له سات وكاتی جیاواز هه‌ندێ شا و دهسهلاَتدار و جارجاریش كه‌نیسه دژایه‌تی خۆیان بۆ جگه‌ره و توتن ده‌ربڕیوه، وه‌ك (شا جیمسی یه‌كه‌م James First) له ساڵی 1603ز سزای بۆ به‌كارهێنه‌رانی توتن دانا، هه‌ردوو مه‌زهه‌بی پۆستانت و كاسۆلیكیش به دێری (لاتدخن) جگه‌ره مه‌كێشن ئامۆژگاری هه‌وادارانیان كردوه، ته‌نانه‌ت كه‌نیسه له تیتالیا سزای له‌سێداره‌دانی ده‌ستنیشان كردبوو بۆ هه‌ر راهیبێك كه جگه‌ره یا توتن به‌كاربێنێ، ،،
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م: زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان: له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی ئیمڕۆ زیاتر له‌هه‌موو كات زێتر خراپی و زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان به‌دیار كه‌وتون، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(W.H.O)(له‌ساڵی 1948ز دامه‌زراوه)، له ساڵی 1974ز لێژنه‌یه‌كی زانستی ڕێكخست بۆ تاوتوێكردنی زیانه‌كانی جگه‌ره كه به پێی ئه‌م لێژنه‌یه (یه‌ك ملیار) خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی جگه‌ره‌كێشن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه تا ساڵی 2020ز 10 ده ملیۆن مرۆڤ بكوژێت، به پێی ڕۆژنامه‌ی (الریاچ)ی سعودی 13/6/2009بلاَوكردۆتهوه جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی چوار ملیون مرۆڤ له‌هه مووسالێك دا، دانه‌ری كتێبی (تجار الموت) د. لاری وایتی ئه‌مه‌ریكی پێی وایه سالاَنه جگه‌ره ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی (400000) كه‌س سالاَنه له ئه‌مه‌ریكا، له به‌ریتانیاش سالاَنه 100000كه‌س ده‌بنه قوربانی ئه‌م په‌تایه، ته‌نانه‌ت قوربانیانی په‌تای جگه‌ره زۆرتره له قوربانیانی بۆمبه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هیرۆشیما وناكازاكی كه له‌یه‌ك كاتدا 26000كه‌سی له‌ناوبرد، چونكه وه‌ك توێژینه‌وه زانستی یه‌كان سه‌لماندویانه جگه‌ره ژه‌هرێكی كوشنده‌یه و مرۆڤ به له‌سه‌ره خۆی ده‌كوژێت و ته‌نها دووكه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵگری چوار هه‌زار4000جۆره ماددی كیمیاویه كه به زیان بۆ لاشه‌ی مرۆڤ ته‌واو ده‌بێت و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی كوشنده دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌پێی لێكۆلینه‌وه زانستی یه‌كان 51% هۆكاری نه‌خۆشی وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی وه‌ره‌م و خوێن و هه‌وكردنی جه‌رگ و سیپه‌لاك و بۆڕی هه‌ناسه‌و دروستبوونی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی شه‌رپه‌نجه‌ی مه‌مك و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و خۆراكیش له ئافره‌تان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز خودی جگه‌ره‌كێشانه، كه چه‌ندین مادده‌ی كیمیاوی تێدایه، گرنگترین ئهوماددانهش:
1: قهتهران (tar ) كه به ڕێگه‌ی دووكه‌ڵی جگاره دروست ده‌بێت، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه، (20-30میلیگرام) له وماددهیه له نێو یه‌ك جگه‌ره هه‌یه، نیشانه‌كانیشی زه‌رد هه‌لگه‌ڕانی په‌نجه و لێوی جگه‌ره‌كێشه، ئه‌م مادده‌یه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه له دروست بوونی نه‌خۆشی هه‌وكردنی بۆڕی هه‌ناسه و پیس بوونی جه‌رگ و سیپه‌لاك،
2: نیكۆتین ((Nicotine كه هه‌ڵگری مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی خه‌ته‌رناكه به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ و هۆكاری سه‌ره‌كیه له دروست بوونی شێرپه‌نجه‌و پیسبوونی خوێن، ته‌نها له‌یه‌ك جگه‌ره دا(1-20) میلیگرام نیكۆتین هه‌یه، كه زانایان ده‌ڵێن ته‌نها یه‌ك گرامی به‌یه‌كجار به‌كه‌سێك بدرێت ڕاسته‌وخۆ دیكوژێت، 3: ئۆكسیدی كاربۆن Carbon monoxide)) كه لێكۆڵینه‌وه زانستی یه‌كان ده‌ریان خستوه ئه‌م مادده ژه‌هراویه له‌هه‌موو مادده‌كانی تر بۆگهنترو خهتهرناكتره، وه هۆكاری سه‌ره‌كیه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه، كه ئه‌م مادده‌یه زیاتر و زۆرتر زیان به‌وانه ده‌گه‌یه‌نی كه جگه‌ره ناكێشن و ئاماده‌بوی ئه‌و شوێنه‌ن كه جگه‌ره‌ی لێ ده‌كێشرێ، پێیان وایه سالاَنه 47هه‌زار ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ته‌نها به‌هۆی هه‌ڵكێشانی دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كێشان، ئه‌مه‌و ده‌كرێ بۆ زانینی زۆرتری زیانه‌كان كه‌ڵك وه‌رگیرێت له ئه‌و په‌رتوك و بابه‌ته زانستیانه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌زگا زانستی یه‌كان بلاَودهركرێنهوه،
ده‌كرێ بڵیین له پاڵ ئه‌و زیانه تهندروستیانهش جگه‌ره‌كێشان گرفت و كێشه‌ی ئابوریش دروست ده‌كات، هه‌روه‌ك سایتی (ئاكا نیوز ) له 27ی مانگی ئایار2009 له سه‌رزاری به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بلاَویكردۆتهوه كه مانگانه 25هه‌زار كارتۆنی جۆراوجۆری جگه‌ره دێته كوردستان وسالاَنه به‌م هۆیه‌وه 30 ملیۆن دۆلار له كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌برێت، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌م سایته ڕوونی كردۆته‌وه كه 41% له پیاون له كوردستان جگه‌ره‌كێشن و ئافره‌تانیش7% یان به‌ركه‌وتوه، ئه‌وه‌ی جێی داخه دكتۆره به‌ڕێزه‌كانیش 27%ی جگه‌ره‌كێشان پێكدێنن و زانایانی ئایینیش به‌شێكی سه‌ره‌كین له ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان له كوردستان، ڕێژه‌یه‌كی زۆریش له گه‌نج و منداڵ و هه‌رزه‌كاران ئالوده‌ی ئه‌م په‌تایه بوون، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش دا جگه‌ره بۆته هۆكاری نانه‌وه‌ی كێشه كۆمهلاَیهتی و خێزانی یه‌كانیش، به‌تایبه‌ت كاتێ كه‌سی جگه‌ره‌كێش گوێ به‌ئادابی گشتی و رێزگرتن له كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ناگرێت،،
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م: حوكمی شه‌رعی جگه‌ره‌كێشان: هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مادده سامناك و ژه‌هره كوشنده‌یه تا قه‌رنی ده‌ی كۆچی له‌نێو جیهانی ئیسلامی بلاَو نه‌بۆته‌وه، بۆیه هیچ ده‌قێكی شه‌رعی ڕاسته‌وخۆمان نیه باسی له جگه‌ره كردبێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه زانایانی پێشوو قسه‌یان له‌سه‌رئه‌م جۆره توتن و جگه‌ره‌یه نه‌كردبێت، چونكه ئیسلام كۆمه‌ڵه ڕێسا و یاسایه‌كی داناوه كه كه‌سی موجته‌هید و زانا ده‌توانێت حوكمی ئه‌و دیاردانه دیاری بكات، كه وه‌ك پێشهاتێكی سه‌رده‌م دێنه پێش، بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی زانایان له‌سه‌ر جگه‌ره به دوو ته‌وه‌ر باس له حوكمی جگه‌ركێشان ده‌كه‌ین
یه‌كه‌میان: زانایانی پێشوو، هه‌روه‌ك پێشتر ڕوومان كردۆته‌وه جگه‌ره‌كێشان له قه‌ڕنی شازده‌ی زایینی ڕووی كردۆته جیهانی ئیسلامی، له‌و ساته‌ش دا به هۆی نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وورد، موجتوهید و زانایان دوو ڕای جیاوازیان بوه، ڕای یه‌كه‌م: حه‌رام یا مهكروهێكی ته‌حریمی : ئه‌مه‌ش تێوانینی زۆربه‌ی زاناكانه له هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان،
له حه‌نه‌فیه‌كان
(شیخ شه ره نبلالی، شیخ إسماعیلی نابلسی، شیخ مسیری، شیخ عمادی ، شیخ محمد علا‌و ا‌لدین حصكفی، شیخ رجب كوڕی أحمد، شیخ محمد كوڕی صدیق زبیدی، شیخ محمد كوڕی سعد ا‌لدین، شیخ محمد عبد العڤیم مكی، شیخ محمد عبد لباقی مكی، شیخ محمد سندی، شیخ محمد عینی، شیخ ئه بو لحسنی مصری)
له زانایانی شافعیش ( شیخ شهـاب ا‌لدین للقانی، شیخ نجم غزی، شیخ سلیمان بجیرمی، شیخ عمر كوری عبد الرحمن حسینی، شیخ إبراهیم كوری جمعان، شیخ عامر)
له زانایانی حه‌نبه‌لی (شیخ مصطفی رحیبانی، شیخ محمد حنبلی، شیخ منصور البهوتی، شیخ أحمد سنهوری، شیخ عبد الله كوری شیخ محمد كوری عبد الوهاب)، هه‌ندێكی تر له‌و زانایانه‌ی جگه‌ره‌كێشانیان حه‌رام كردوه، (: شیخ الإسلام (أحمد منصوری به‌وتی حنبلی)، وهشێخی مالیكیه‌كان (إبراهیم اللقانی)، وه زانای پێشووی پایه‌به‌رزی وولاَتی مه‌غریب (أبو الغیپ القشاش المالكی)، زانای دیاری وولاَتی شام (نجم ا‌لدین كوڕی بدر ا‌لدین مفسر القرێ‌ن)، زانای پایه‌به‌رزی وولاَتی یه‌مه‌ن (إبراهیم كوڕی جمعان)، وه قوتابی به‌ناوبانگی (أبو بكر بن اڵهدل)، زانایانی پایه‌به‌رزی مه‌ككه و مه‌دینه (المحقق عبد الملك العصامی)، وقوتابیهكهی (محمد بن علامه)، (عمر البصری)، وه زانای دیار وپێشووی ده‌وڵه‌تی توركیا (الاعظم محمد الخواجه)، وه (عیسی الشهوانی حه‌نه‌فی مه‌زهه‌ب)، وه (مكی كوڕی فروحی مه‌كی، وه (سه‌عد به‌لخی مه‌ده‌نی) ئه‌م هه‌موو زانایانه‌ی ناومان هێنان له قه‌ڕنی شازده و حه‌ڤده‌و هه‌ژده ژیاون و جگه‌ره‌شیان حه‌رام یا مه‌كروه كردوه،
ڕای دووه‌م: موباح و دروسته: كه بۆچونی ژماره‌یه‌كی كه‌م له زاناكان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌م ڕایه نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ڕوون له سه‌ر حه‌رامیه‌تی جگه‌ره له قورئان و فه‌رمووده‌یه، وه هه‌مووشتێكیش له بنچینه‌دا حه‌لاله (الاصل فی الاشیاء الإباحه)، ئه‌مه‌ش بۆچونی هه‌ر یه‌ك له زانایان (العلامه الشیخ عبد الغنی النابلسی) وه (الشیخ مصطفی السیوطی الرحیبانی)، (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ)،
دووه‌میان : هه‌ڵوێستی زانایانی هاوچه‌رخ: ده‌توانین بڵێین 90% زانایانی جیهان و ده‌زگا و كۆڕبه‌نده شه‌رعی وفقهیهكان جگه‌ره‌یان حه‌رام كردوه، كه لێره ناوی هه‌ندێكیان ده‌ینین،
1:زانكۆی به‌ناوبانگی ئه‌زهه‌ر له ساڵی 1984دوای كۆبونه‌وه‌ی چه‌ندین زانای پایه‌به‌رز، تیایدا فه‌توای حه‌رامبوون و قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌یان ده‌كردوه، یه‌كێ له‌و زانا دیارانه‌ی ئه‌زهه‌ر به‌ناوی (عه‌لی جاده لحهق) كه شێخی ئه‌زهه‌ر بوو، داكۆكی له‌و فه‌توایه ده‌كات و ته‌نانه‌ت پێی وایه كڕین وفرۆشتن و بازرگانی پێكردنیشی دروست نیه، وه شێخ مه‌حمود شه‌لتوت كه زانایه‌كی پایه‌به‌رزی ئه‌زهه‌ره هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، وه موفتی پێشووی وولاَتی میصر (حسنین مخلوف) یه‌كێكه له و كه‌سایه‌تی و زانایانه‌ی فه‌توای به‌حه‌رام بوونی جگه‌ره داوه،،
2: تێكڕای زانا و شاره‌زایانی وهلاَتی سعودیه جگه‌ره‌كێشان و ته‌نانه‌ت كڕین وفرۆشتنی به حه‌رام ده‌زانن، لێژنه‌ی فه‌توا و لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌رعی له‌م وولاَته به‌م جۆره ده‌ڕوانێته جگه‌ره (شرب الدخان حرام،وزرعه حرام، والإتجار به حرام، لما فیه من الچرر) خواردنی جگه‌ره و چاندن و ته‌نانه‌ت بازرگانی پێكردنیشی حه‌رامه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕوونی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی،
3: زانایانی قه‌ته‌ر حه‌رامیان كردوه، وه‌ك شیخ محمد مانع گه‌وره زانای وولاَتی قه‌ته‌ر و به‌رپرسی پێشووی مه‌عاریفی سعودی ده‌ڵێت :(إن القول بإباحه الدخان . چرب من الهذیان، فلا یعول علیه الإنسان، لچرره الملموس، وتحذیره المحسوس، ورائحته الكریهه، وبذل المال فیما لا فائده فیه، فلا تغتر بأقوال المبیحین . فكل یؤخذ من قوله ویترك، إلا رسول الله - صلی الله علیه وسلم)، واته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ: جگه‌ره موباح و دروسته به‌شێكه له نه‌زانی و ناحاڵیی بوون چونكه زیانه‌كانی ئاشكران و ئاماژه‌كانی ههستپێكراون و بۆنه‌كه‌ی بۆگه‌ن وپیسه و ده‌بێته هۆی ماڵ به‌فیرۆدان و زیان گه‌یاندن به‌ده‌وروبه‌ر كه هه‌مووشیان كرداری خراپ وناپه‌سه‌ندن، بۆیه ناكرێ ههڵبخهلهتێین به‌قسه حهلالكراونی جگه‌ره، چونكه هه‌موو كه‌س قسه‌ی وه‌رده‌گیرێت و ڕه‌د ده‌كرێته‌وه ته‌نها پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت (دروودی خوای له سه‌ر بێت) ، مه‌جمه‌عی فیقهی وولاَتی كوێت و به‌حرین و ته‌نانه‌ت مجمهعی ئیفتای ئه‌وروپی ئیسلامیش جگه‌ره‌یان به‌حرام له قه‌ڵه‌م داوه،، 4- زانای پایه به‌رزو موجته‌هیدی ئه‌م سه‌رده‌مه دكتۆر یوسف قه‌رزاوی (خودا پایه‌ی به‌رز كات)، یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشانی حه‌رام كردوه، ئه‌م زانا پایه به‌رزه حه‌رامبوونی جگه‌ره به سێ هۆكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،
أ- ئیدمان بوون و هۆش وعه‌قل له‌ده‌ستدان(الإسكار)، چونكه گه‌رچی وه‌ك ئاره‌ق (ئیسكاربوونی) تێدا نیه، بهلاَم به‌رده‌وامبوون له سهرجگهره كێشان مرۆڤه كه تووشی ئیدمان بوون ده‌بێت و ته‌نانه‌ت زۆر جار پسپۆر‌و شاره‌زاش پێی ده‌ڵی وازی لێ بێ نه، كه‌چی ته‌ركی ناكات، ته‌نگه نه‌فه‌سی و جارجاریش بێهۆش بوونی لێ دروست ده‌بێت،
ب- مرۆڤ تووشی خاووبون و بێ تاقه‌تی و بێزاری و بێهێزی ده‌كات (الفتور)، له فه‌رمووده‌ش هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هی كردوه له هه‌موو مادده‌یه‌ك مرۆڤ تووشی له هۆشچوون و خاووبونه‌وه و بێ تاقه‌تی و بێ زاری بكات: (أن رسول الله علیه الصلاه والسلام (نه‌ی عن كل مسكر ومفتر). قالوا: والمفتر ما یورپ الفتور والخدر فی الاطراف) ، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی ئیدمان بوه به جگه‌ره كێشان، بۆته خاوه‌نی كهسایهتیهكێی بێهێزو لاواز، زۆرجاریش بۆ ته‌نها جگه‌ره‌یه‌ك كه‌رامه‌ت و ئابروی خۆی له‌ده‌ستداوه،
ج- زه‌ره‌ره ته‌ندروستی و ئابوری و كۆمهلاَیهتیهكانی (الچرر)، ئه‌و زیانه دیار و به‌رچا و ڕوونانه‌ی به هۆی جگه‌ره‌و مرۆڤ ئاڵوده‌یان ده‌بێت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی جگه‌ره كه خۆی، پێغه‌مبه‌ری خواش نه‌هی له زه‌ره‌رو زیان كردوه، به فه‌رموده‌ی (حَدَّپَنَا مُحَمَّدُ بْنُ يحْێی حَدَّثنَا عَبْدُ الرَّزَّاقِ أَنْبَأَنَا مَعْمَرٌ عَنْ جَابِرٍ الْجُعْفِیِّ عَنْ عِكْڕمَهَ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَاڵ قَاڵ رَسُولُ اللَّهِ -صلی الله علیه وسلم- « لاَ ضرَرَ وَلاَ ضرَارَ ») ،
5- زانایی پایه‌به‌رزی وولاَتی شام (كهلهوهچهی كورده) دكتور وهبه زوحه‌یلی خاوه‌نی كتێبی (فقه الإسلامی وأدلته) له‌به‌شی حه‌وته‌می كتێبه‌كه له لاپه‌ڕه (5506) له باره‌ی جگه‌ره كێشان ده‌ڵێ:(وقد یصبح التدخین حراماً إذا پبت چرره بالنَّفس أو المال أو كان المدخن محتاجاً إلی المال لإنفاقه علی قوته أو قوت اهله أو ملبسه أو ملبس أهله وعیاله) واته: بێگومان جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌وێته خانه‌ی حرامهوه به‌تایبه‌ت كاتێ زیانه‌كانی ئاشكرابوون بۆگیان وماڵ وسه‌روه‌ت وسامان، یا خود جگه‌ره‌كێش پێویستی به مووچه‌و به‌خێوكردنی خۆی ومنداڵه‌كانی بوو كه‌چی پاره‌كه‌ی له جگه‌ره سه‌رف ده‌كرد و مافی خۆی وئه‌وانی پێشێل ده‌كرد)، دواتر له دوو لاپه‌ڕه‌دا (17) خاڵی كۆكردونه‌ته‌وه لهسهرحهرامی جگه‌ره كێشان،
6- زانا و پڕۆفیسۆری بواری شه‌ریعه‌ت و یاسا و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان (د. مسته‌فا زه‌ڵمی) خودا پایه‌داری بكات، له كتێبی (التدخین أضراره وتحریمه فی القرأن) له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه ده ئایه‌تی سه‌ریحی قورئانی كردۆته به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی جگه‌ره كێشان، زۆرینه‌ی زانایانی ئیمرۆی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان جگه‌ره په‌تا و نه‌خۆشی و ژه‌هره ئه‌بێ به‌حه‌رام وشتێكی قیزه‌ونی بزانین و له لێدوان و ووتارو فتواكانیش ئاماژه‌یان به خراپی جگه‌ره داوه،
7- گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر فه‌توا ولێدوانهكانی زانایانی شیعه مه‌زهه‌بیش بكه‌ینن بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مانیش به حه‌رامیان زانیوه، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1991زایینی حكومه‌تی ئیسلامی ئیران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره و ته‌حریمكردن و ڕێگرتن له دامه‌زراندنی جگه‌ره‌كێشانی ده‌ركردوه، مهزهوبی ئهبازیش به‌هه‌مان شێوه جگه‌ره‌ی به‌حه‌رام زانیوه، پێیان وایه توتن له شته پیسه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت،
ته‌وه‌ره‌ی چواره‌م: به‌ڵگه‌كانی حه‌رام بوونی جگه‌ره به پێی قورئان و فه‌رمووده (به پێی تێڕوانینی زانایان و موجته‌هیدانی ئیسلام و موسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا): ئایه‌ته‌كانی قورئان:
1: وَأَنفِقُواْ [ وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ وَأَحْسِنُوَاْ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ] ، ، جگه‌ره‌كێشیش به ئاره‌زووی خۆی وله سه‌ره خۆ خۆی ده‌كوژێت، 2: [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ الْعَفْوَ كَذَلِكَ يُبيِّنُ اللّهُ لَكُمُ الآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ] ، جگه‌ره‌كێشانیش زیانه‌كانی زۆر زۆرتره له سوود و قازانجه‌كانی، ته‌نها قازانجی بازرگانی پێكردنی هه‌یه،
3: [وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَاماً وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفاً ، جگه‌ره‌كێشانیش نه‌زانی و گێلایه‌تیه چونكه به‌ده‌سته خۆت ماڵ و سه‌روه‌تت ده‌سوتێنیت،
4: [[] ، جطةرةكيَشانيش نةزانى و طيَلايةتية ضونكة بةدةستة خؤت مالَ و سةروةتت دةسوتيَنيت، 4: [ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً] ، جگه‌ره‌كێشانیش خۆكوشتنێكی له سه‌ره خۆیه،
5: [ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ] ، جگه‌ره‌كێشان پێشێل كردنی مافی گیان و لاشه و ده‌ورو به‌ریشته كه هه‌موویان نامۆ و نا دروستن،
6: [وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ] ، جگه‌ره‌كێشانیش زێده‌ڕۆیی كردنه له ماڵ و سه‌روه‌ت وسامان،
7: [يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُواْ مِمَّا فِي الأَرْضِ حَلاَلاً طَيِّباً وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ] ، جگه‌ره‌ش هه‌م له شته خاوێن وپاكهكان نیه، هه‌میش هه‌ڵبژاردنی ڕێگه یه كه به‌زیان بۆ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش شوێنكه‌وتنی ڕێگای شه‌یتانه، 8: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ] ، زانستی سه‌رده‌میش سه‌ڵماندویه‌تی كه جگه‌ره له شته پیسه‌كانه،
9: [إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُواْ إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُوراً ، جگه‌ره‌كێشانیش زێدهڕوی و به‌زاندنی سنوره‌كانه ئه‌مه‌ش هه‌موی تاوان و خراپه،
فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت):
1: (حَدَّثَنَا عَبْدُ رَبِّهِ بْنُ خَالِدٍ النُّمَيْرِىُّ أَبُو الْمُغَلِّسِ حَدَّثَنَا فُضَيْلُ بْنُ سُلَيْمَانَ حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ عُقْبَةَ حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ يَحْيَى بْنِ الْوَلِيدِ عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَضَى أَنْ « لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ ») ، ) ، بێگومان جگه‌ره‌ش له وبابهتانهیه كه زیان به تاك و كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت،
2: (حَدَّثَنَا مَحْمُودُ بْنُ غَيْلاَنَ حَدَّثَنَا أَبُو دَاوُدَ عَنْ شُعْبَةَ عَنِ الأَعْمَشِ قَالَ سَمِعْتُ أَبَا صَالِحٍ عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِى يَدِهِ يَتَوَجَّأُ بِهَا فِى بَطْنِهِ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِسُمّ فَسُمُّهُ فِى يَدِهِ يَتَحَسَّاهُ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا») ، زانستی سه‌رده‌میش سه‌لماندویه‌تی كه دوكه‌ڵی جگه‌ره هه‌ڵگری چوار هه‌زار مادده‌ی كیمیاوی ژه‌هراوییه،
3: (حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ عُفَيْرٍ قَالَ حَدَّثَنَا ابْنُ وَهْبٍ عَنْ يُونُسَ عَنِ ابْنِ شِهَابٍ زَعَمَ عَطَاءٌ أَنَّ جَابِرَ بْنَ عَبْدِ اللَّهِ زَعَمَ أَنَّ النَّبِىَّ - صلى الله عليه وسلم - قَالَ « مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلاً فَلْيَعْتَزِلْنَا - أَوْ قَالَ - فَلْيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا ، وَلْيَقْعُدْ فِى بَيْتِهِ » . وَأَنَّ النَّبِىَّ - صلى الله عليه وسلم - أُتِىَ بِقِدْرٍ فِيهِ خَضِرَاتٌ مِنْ بُقُولٍ ، فَوَجَدَ لَهَا رِيحًا فَسَأَلَ فَأُخْبِرَ بِمَا فِيهَا مِنَ الْبُقُولِ فَقَالَ « قَرِّبُوهَا » إِلَى بَعْضِ أَصْحَابِهِ كَانَ مَعَهُ ، فَلَمَّا رَآهُ كَرِهَ أَكْلَهَا قَالَ « كُلْ فَإِنِّى أُنَاجِى مَنْ لاَ تُنَاجِى » . وَقَالَ أَحْمَدُ بْنُ صَالِحٍ بَعْدَ حَدِيثِ يُونُسَ عَنِ ابْنِ شِهَابٍ ، وَهْوَ يُثْبِتُ قَوْلَ يُونُسَ . أطرافه 854 ، 5452 ، 7359 - تحفة 2485 - 217/) ، بێگومان جگه‌ره‌ش هه‌ڵگری بۆنێكی پیس و ناخۆشه ده بێته هۆی دورخستنمان ته‌نانه‌ت له فریشته‌كانیش،
له كۆتایی دا : دوای ئه‌وه‌ی به پێی قورئان وفه‌رمووده وفه‌توا و ووته‌ی زانایان، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكهونه زانسته‌ی ئیمرۆ به پێی لێكۆلینه‌وه‌كان زانرا ، جگه‌ره په‌تاو نه‌خۆشی و ده‌رده سه‌ریه‌ی خۆمان و ده‌ورو به‌ر و ژیان و ژینگه‌شمان دروست ده‌كات، گه‌ره‌كه خۆمانی لێ رزگار كه‌ین و به‌هه‌موو شێوازێك كار بكه‌ین بۆ بنبڕكردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان،،
سه‌رچاوه‌كان:
1: قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده شرینهكانی پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوایان له‌سه‌ر بێت)،
2: الفقه الإسلامی وأدلته ، دكتۆر وهبه زوحه‌یلی به‌شی حه‌وته‌م چاپی چواره‌م 1418ك- 1997ز،
3: فتاوی المعاصره دكتۆر یوسق قه‌ره‌زاوی چاپی یازدهم 1426ك- 2005ز،
4:التدخین أچراره وتحریمه فی القرا‌ن دكتۆر مسته‌فا ئیبراهیم زه‌لمی چاپخانه‌ی ئاراس2010ز،
5: موسوعه الإعجاو العلمی فی القرا‌ن والسنه المگهره یوسف حاج أحمدچاپی دووه‌م 1424ك- 2003ز،
6: چه‌ندین سایتی ئه‌لیكترۆنی به كه‌ڵك،
7: سایتی ئاكانیوز،
نووسینی : مه‌لا ته‌حسین شێخانی
• پێش نوێژ وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی له سۆران
shekhanemala@gmail.com Dwanga7@yahoo.com |