لقی شارەزوور كۆبوونەوەی ئاسایی دەبەستێت‌و هەوڵی ئازادكردنی مامۆستا عوسمانیش دەدات

رۆژی سێشەممە بەرواری 24/12/2013 بەمەبەستی هەوڵدان بۆ ئازادکردنی مامۆستا عوسمان سید ئة‌حمد شاندێکی باڵای لق کە پێکهاتبوو لەبەرپرس و جێگر و کارگێڕانی لق و ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورمان کرد.

زۆر بەگەرمی پێشوازی کراین و پاش قسەکردن لەسەر ئەو کەیسە بەڕێزیان ئامادەی هەمووهاوکارییەکیان دەربڕی وە داوای بینینی مامۆستا عسمان مان کرد و بینیمان زۆر وەزعی باشبوو بەند نەبوو وە زۆر خۆشحاڵبوو بەسەردانەکەمان پاشان سەردانی دادگای هەڵەبجەمان کرد دوایی سەردانی مەڵبەندی (1)ی بزوتنەوەی ئیسلامی کراو لەگەڵ مامۆستایانی دەڤەرەکە قسە کرا و ئومێدەوارین لە ڕۆژانی داهاتودا مامۆستا عسمان ئازاد بکرێت.

هەرهەمان رۆژ 24/12 پاش کۆبونەوەکە لە بارەگای لق بە ئامادەبوونی بەڕێز بەرپرسی لق و جێگر و کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی لق ئەنجامدرا دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، بەڕێز م.شێخ غازی بەرپرسی لق لەسەر ئەم تەوەرانە دوا:-

1.سەرەخۆشی لە ئامادەبووان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ملا عبدالله گوندییەوە.

2.بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و گیرانی مامۆستا عوسمان سید ێ‌حمد و هەوڵی ئازادکردنی.

3.کاروچالاکییەکانی لق.

4.بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە دانیشتنەکەهات.