مامۆستا مەلا عوسمان سەید ئەحمەد ئازاد كرا

مامۆستا مەلا عوسمان هەڵەبجەیی كە لەلایەن ئاسایشی هەڵەبجەوە دەستگیر كرابوو، ئەمڕۆ یەكشەمە (29/12/2013) ئازاد كرا.

هەفتەی رابردوو ئاسایشی هەڵەبجە مامۆستا مەلا عوسمانی هەڵەبجە كە پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوت بوو، لە هەمان كاتیشدا ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی‌و بەرپرسی مەكتەبی بانگەوازی ئەو حزبە بوو، دەستگیر كرا، دەستگیركردنەكە بە تۆمەتی هاندانی گەنجان بوو بۆ رووكردنە سوریا، بەڵام ناوچەی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان‌و لقی شارەزووری زانایان شاهێدی دڵسۆزیان بۆ مامۆستا دا‌و، سەردانی ئاسایش‌و لاینە پەیوەندیدارەكانیان كرد، مامۆستاش هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتكردنەوە. ئەمڕۆ یەكشەمە مامۆستا ئازاد كرا.