لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی مانگانەی فراوانی خۆی ئەنجامدا

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بەرواری 28/12/2013 بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیان و ئامادەبوونی جێگرو كارگێڕو ئەندامانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەكانی سەربەلق ، لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

سەرەتای كۆبونەوەكە بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێ‌ كردو پاشان لێپرسراوی لق لە ووتەیەكدا ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆیی یەكێتی زانایان كردو سەرنجی بەشداربوانی بۆ كاروچالاكیەكانی لقەكەی ڕاكێشا لەماوەی ساڵی 2013 و هیوای خواست بەهەمان رۆحیەتی برایانەوە لەساڵی نوێدا بتوانن كارەكانیان ڕاپەڕێنن هەروەها لەكۆبونەوەكەدا باس لە چەند تەوەرێك كرا لەوانەی پاراستنی ژینگەو سروشتی كوردستان لەو میانەشدا كۆبونەوە داوای لە زانایانی ئاینی كرد گرنگی زیاتر بەولایەنە بدەن و هۆشیاری بدەنە هەموولایەك كە لەكاتی ناشتنی نەمامدا نوژەنكردنەوەی بیناو پرۆژەكانیان لەبیربێت و بەشیوەیەك نەبێت لە كۆتایدا بەزیانی ئەو دارودرەختانە بكەوێتەوە ... لەتەوەرێكی كۆبونەوەكەدا باس لە هاتنە پێشەوەی مانگی مەولود كراو بڕیاردا ئامادەكاری تەواوی بۆبكرێت  بۆئەوەی بەجوانترین شێوە ئەو یادە بكرێتەوە ..لەتەوەرێكی دیكەدا باس لەبەرچاوگرتنی  ڕێنماییەكانی مەكتەبی تەنفیزی كرا و هەروەها كۆبونەوە داواكار بوو برایانی هێزەكانی ناوخۆ لەكاتی ڕاپەڕاندنی ئەركەكانیاندا تایبەتمەندی مزگەوتەكان لەبەرچاوبگرن و لە كۆتایشدا ڕاپۆرتی لێژنە ناوچەكان خوێنرانەوەو گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە كرا و كۆتایی بەكۆبونەوەكە هات