لقی سلێمانی زانایان بەشداری سمینارێكی تایبەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووند‌و تیژی خێزانی دەكات

ڕاگەیاندنی لق

ڕۆژی سێ‌ شەممە 24/12/2013 لە سەربانگهێشتی ڕێكخراوی گەشە پێدانی مەدەنیەت (C.D.O) و بە هاوكاری هەرسێ‌ ڕێكخراوی (D.H.D.O) و (المسئلە ) و ڕێكخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی (N.P.A) و بەئامادە بوونی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ودەزگاكانی حوكومی پەیوەست بە كۆنفراسەكە ، شاندێكی لقی سلێمانی كە پێكهاتبون لە بەڕێزان مامۆستا أبراهیم محمد رشید و مامۆستا محمد كەڵكە سماقی كارگێڕانی لق بەشداریان كرد لە كۆنفراسی كۆتایی پرۆژەی چاودێری جێ‌ بەجێ‌ كردنی یاسای ژمارە (8) ی ساڵی (2011) ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی  توندو تیژی خێزانی.

سەرەتای كۆبونەوەكە بە ووتەی بەخێرهاتن لە لایەن بەڕێوەبەری ڕێكخراوی (C.D.O) وە پێشكەش كراو پاشان هەریەك لە نوێنەری ڕێكخراوەكان كاروچالاكییەكانی خۆیان و بەستنی سیمینارو كۆڕَەكانیان لە دووساڵی ڕابردودا لە شارو شارۆچكەكان باس كردو دواتر بوار درا بەنوێنەری ڕێكخراوە كان كە ڕاو بۆچونیان لە سەر پرۆژە یاساكەو هەڵسەنگاندنی سیمینارو كارچالاكیەكانی ڕێكخراوەكان پێشكەش بكەن و بیكەنە پرۆژە یەك و پێشكەشی پەرلەمانی بكەن، نوێنەری زانایانیش لە نوسراوێكدا چەند تێبینی وداواكاری و پێشنیارێكیان پێشكەشی ڕێكخراوەكان كردو لە كۆتایی كۆنفراسەكەدا بەكۆی دەنگ داواكرا كە پرۆژە یاساكە پێویستی بە (تعدیل) و پێداچونەوەو دەسكاری كردن هەیە ، شایانی باسە كۆنفراسەكە لە كاتژمێر (10) ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆی خایاندو بەسەركەوتوی بە كۆتا هات .