لقی سلێمانی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی دەكات

ڕاكەیاندی لق/ملا محمد كەڵكە سماقی

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 25/12/2013 لقی سلێمانی بە ئامادەبوونی گشت بەرپرس وكارتێران و بەڕێوەبەری تشتی ئەوقافی پارێزتای سلێمانی كاك(حاجی عەتا) و ڕاوێژكاری وەزارەت كاك (حاجی عرفان) وبەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی كاك   (حاجی ئاكۆ)و ئەندامانی لیژنەی فەتوای لقی سلێمانی پێشوازیان كرد لە شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پێكهاتبون لە بەڕێزان كاك (شێخ لتیف شیخ عمر) لێپرسراوی مەڵبەندو بەڕێز كاك (جمال عزیز) لێپرسراوی پەیوەندییەكانی مەڵبەند ، لە دانیشتنێكدا سەرەتا مامۆستا نجم الدین قادر بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو پاشان بەڕێزیان سوپاسی پێشوازییەكەی لقی كردو دواتر ئاڵوتۆڕی ڕاو بۆچونەكانی هەردولا كراو هەردو لا ئامادەیی هاوكاری و هەماهەنتی یان بۆ یەكتر دوپات كردەوە لە بەرقەرار بوونی ئاسایشی شارەكەو تشت هەرێمی كوردستان و وەباسیان لە ئەو بار ترژییەش كرد كە لەم ماوەیەدا ڕوی كردۆتە شاری سلێمانی هەروەها شاندی میوان ڕایان تەیاند كە هەردەم و هەمیشە زانایانی ئاینی لە بەرەو پێشچونی ئەمن و ئاسایشی شارەكەو هەرێمی كوردستاندا بوون و تەلەكەشمان پێویستی بەرچاوی بە توێژی زانایان هەیە .

لە كۆتایدا شاندەكە بەڕێزەوە بەڕێكران