مامۆستا مەلا حەمید رەباتی كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ دوو شەمە 30/12/2013 مامۆستا مەلا حەمید رەباتی كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و كەسایەتیەكی ئایینی شاری سلێمانی بوو، هەروەها لە رووی كۆمەڵایەتیشیەوە كەسێكی ناسراو بوو.

هەر بەم بۆنەوە شاندێكی لقی سلێمانی زانایان بە یاوەری كۆمەڵێك مامۆستای ئایینی شارەكە بەشداری مەراسیمی بەخاكسپاردنی مامۆستایان كرد.

لەلای خۆیەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پرسه‌نامه‌ ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كات هیواداره‌ خوای گه‌وره‌ سه‌برو ئارامی ببه‌خشیته‌ بنه‌ماله‌كه‌یی‌و مامۆستای به‌رێزیش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات. إنا لله وإنا إلیه راجعون.