دڵم توند دهبێتو خه‌فه‌ت دام ئه‌گرێت كاتێ كه‌م ئه‌ندامێك له بازاڕ ده‌بینم ئیشێك ده‌كات كه له‌توانای خۆی به‌ده‌ره، یاخود سوال ده‌كات له سه‌ر شهقامو به‌رده‌رگای مزگه‌وته‌كان، كاتێ كه سواری پاس ئهبێتو پاره‌شی لێ وه‌رده‌گیرێت، كاتێ ده‌ست له ته‌كسی رائهگرێتو (به‌پاره‌ی خۆشی هه‌ندێك له‌شۆفێران)بۆی راناگرن، ئینجا ئه‌وانه‌و چه‌ند شتی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له پێشدا كورته‌یه‌كی لێ باسكه‌م ژیانی كه‌م ئه‌ندامه له ئه‌وڕوپا، ئه‌و رێزه زۆره‌ی له‌كه‌م ئه‌ندام ده‌گیرێت جێگای باسكردن‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه، هه‌ر كه‌م ئه‌ندامێك لێژنه‌ی پزیشكی بڕیاری كه‌م ئه‌ندامێتی له‌سه‌ر بده‌ن ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌به‌خشن، كاری پێویستی بۆ ئه‌كه‌ن، پێداویستی تایبه‌تی بۆ دابین ده‌كه‌ن، موچه‌یه‌كی بۆ ئهبرنهوه كه له زۆرینه‌ی موچه به‌رزه‌كان زیاتره، كارتیان به‌لاشه ژیانیان متهوهفیره خانویان گه‌ر نه‌بێت بۆیان دابین ده‌كرێت، كه‌سێكیان بۆ ئه‌گیرێت ده‌ره‌وه‌یان پێ بكهنو خزمه‌تیان بكهنو پاشان ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ماڵ‌و هیچ بارقورسیهكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر دایك یا ماڵه‌وه‌یان نیه،(به‌پێی جۆری كه‌م ئه‌ندامه‌كان) مامۆستای تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كرێت، تهلاسیماو مهغۆڵو... هتد. خه‌ڵك هه‌موو ماچیان ده‌كات (ئه‌و مناڵه (یا ئه‌وكه‌سه) نابێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان دڵی توند بكرێت)، كاتێك ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه پرسیار له‌ماڵه‌وه‌یان ده‌كه‌ن داخوا چ جۆره ئاینێك په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ی ده‌یانده‌نێ به گوێره‌ی حهڵاڵیو حه‌ڕامی ئاینه‌كه‌یان بێت، نه‌ك ته‌نها به‌چاوێكی به‌سۆزه‌وه سه‌یر ده‌كرێن به‌ڵكو به‌كردار خزمه‌تیان ده‌كرێت، ئه‌وانه‌و چه‌ند شتی دیكه‌و خزمه‌تگوزاری سه‌ر سوڕهێنه‌ر ده‌كرێن كه نابێت هیچ كات نه له‌ماڵه‌وه نه‌له‌ده‌ره‌وه هه‌ست به دڵ توندی‌و نه‌قوستانی بكه‌ن،
كاتێك كه سه‌یری مێژوی ئیسلامه‌تیم كرد له‌گه‌ڵ كه‌م ئه‌ندام(و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان) بینیم كه هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ی ئه‌وڕوپا به‌رامبه‌ر به‌كه‌م ئه‌ندام ده‌یكه‌ن ئه‌وا دڵۆپێكی ههرێنجراوی ناو ده‌ریای شه‌ریعه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، بۆیه جوانیان فه‌رموه كه ده‌ڵێن: (ئێمه ئیسلامهتیهكهمان ته‌نها ناوه به‌بێ ناوه‌رۆك‌و كردار، كه‌چی ئه‌وان رێنوماییهكانی ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن به‌بێ بڕوا)، كه ده‌بوو ئێمه بهكردارو گوفتار موسڵمانی باوهڕداربین نه‌ك ته‌نها به‌وته‌و گوفتار، ئه‌وه نه‌بوو پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز فه‌رمانی دا: كه‌هه‌رچی كوێره یاخود كه‌م ئه‌ندامه ده‌بێ كه‌سێكی وه‌ك یاریده ده‌ر بۆی دابنرێ‌و موچه‌كه‌شی له‌سه‌ر (بیت المال) بێت، خانوی بۆ دابین بكرێت‌و موچه‌یه‌كی بۆ دابنرێ كه به‌زیاده‌وه به‌شی خه‌رجیه‌كانی بكات تاوه‌كو چاو له ده‌ست نه‌بێت، وه‌چه‌ندین شتی تر.. كه ده‌بوو له وڵاته موسڵمان نشینه‌كان ئه‌و په‌ڕی رێز‌و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بهگشتیو كه‌م ئه‌ندامانیش به‌تایبه‌تی بگیرێت، كه‌چی قه‌دری مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر زیاتره له‌به‌ر ئه‌و به‌سه‌رمایه‌داری كردنهمانو تێكه‌ڵ بونمان به دونیا! ئه‌وه‌ی (له‌زۆرێك له وڵاته...كان) ده‌توانم بڵێم له‌م رۆژگاره‌دا: ئه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌بێت وشه‌ی مرۆڤایه‌تیه، نه‌ك خزمه‌تی كه‌م ئه‌ندام به‌ڵكو مرۆڤی ساغوسهلامهتیش كه‌م ئه‌ندام ده‌كرێت! ئه‌وه جگه لهكردهوه تیرۆریستیه ره‌شه كوژیه‌كان..! ئێستا به‌جۆرێك دكتۆره‌كانیش له‌ناومان فێربونه بازرگانی بهنهخۆشو لاشه‌ی مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن!!،
*لێره‌دا له‌م وڵاته زه‌نگینه‌ی خۆمان (له خوا به‌زیاد بێت) داوا ده‌كه‌م: له هه‌موو خه‌ڵكێكی ئینسان‌و خاوه‌ن ویژدان: تكایه رێزی تایبه‌تی بگرن له كه‌م ئه‌ندامان، تكایه هه‌ر ریزگرتن لێیان به‌س نیه به‌ڵكو با به‌هه‌موولا خزمه‌تیان بكه‌ین، هه‌ر ته‌نها خزمه‌تیش به‌س نیه با به‌هه‌موولا (سه‌روی هه‌مووشمان حكومه‌ت): نه‌هێڵن كه‌م ئه‌ندام لههیچێك كهمو كوڕیان ههبێتو هه‌ست به جیاوازی خۆیان بكهنو دڵیان به‌خۆ بسوتێ،
له كۆتاییدا (كه وا زوش كۆتایی نایه‌ت) ده‌ڵێم: شوره‌ییه بۆ وڵاتێك كه حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌نگین بێت‌و سه‌رمایه‌دارانی وه‌ك خۆرێ بێت: كه‌چی كه‌م ئه‌ندام له مه‌جبوری هانا بۆ سواڵ‌و كاركردن به‌رێت!!!. |