لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان كۆبوونەوەی فراوانی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 24/12/2013ز بە سەرپەرشتی بەرپرسی لق و ئامادەبوونی كارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەكانی سەر بە لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی ئایینی كۆبوونەوەی مانگانەی فراوانی لق ئەنجام درا.

سەرەتا بەرپرسی لق كۆبونەوەكەی بە روی ئەنداماندا كردەوە بە گەیاندنی راسپاردەكانی مەكتەبی تەنفیزی و خوێندنەوەی بابەتە ناردراوەكانی مەكتەبی تەنفیزی بەسەر ئامادەبوان دواتر گفتوگۆ كرا لەم بابەتانەی خوارەوە

1-     چۆنیەتی پیشوازیكردن لە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ‌ لە12 ربیع الاول و ناوەراستی مانگی (1) 2014 .

2-     بابەتی ئەزمەی كارەباو كەمتەرخەمی حكومەت و زێدەرۆیی هاوڵاتی دواتر بریاردرا داوا بكرێ‌ لە سەرجەم وتاربێژانی سنوری لقی شەقلاوە لە وتارەكانیان ئاماژە بكەن بە چاككردنی كەمتەرخەمی حكومەت بە هەرزانكردنی نەوت و یەكسانیكردنی دابەشكردنی كارەبا بەسەر هاولاتیان و هەروەها وازهێنانی خەلك و هاوڵاتی لە زێدەرۆیی بەكارهێنانی كارەباو بە حەرامدانانی دزینی كارەبا لەلایەن وەستاو كرێكارو هاولاتیان .

3-     گفتوگۆكردن لە بارەی دیاردەی هەڵكوتانە سەر مزگەوت و حوجرەی فەقێیان وەكو ئەوەی لە سلێمانی رویدا و داواكارین شتی لەو جۆرە دووبارە نەبیتەوە.

راگەیاندنی لقی شەقلاوەی یەكیتی زانایان