لقی شەقڵاوەی زانایان هۆشیاری تایبەت بە كارەبا بڵاو دەكاتەوە

لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان تیشك دەخاتە سەر مەسەلەی سەرفكردنی كارە لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەكەدا داوایان كرد حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زیاتر بە بابەتی كارەبا بدات، چونكە لەم زستانە خەڵك زیاتر پێویستی كارەبا هەیە، بۆ ئەوەی كارەبا بگەڕێتەوە سەر دۆخی پێش ئێستا، كە زۆر بە باشی كارەبا دەدرا هاووڵاتیان.

لە بەشی دووەمدا باسیان لە مەسەلەی خەڵك‌و كارەبا كرد، لقی زانایان پێشنیازیان كرد سەرجەم وتاربێژان لە وتاری هەینیدا ئەم بابەتە بە وردی باس بكەن، تا خەڵك زێدەڕۆیی لە سەرفكردنی كارەبا نەكەن، هەروەها بە روونی ئەوە بۆ خەڵك روون بكەنەوە، كە دزینی كارەبا بە هەموو شێوەیەك حەرامە، جا چ هاووڵاتیان بە شێوەی گشتی بن، یان وەستا‌و كرێكار بن، بەڵكو پێویستە كارەبا بە پێی پێوەر سەرف بكرێت، بە پێچەوانەوە حەرامە‌و بە هیچ شێوەیەك دروست نییە.