لقی سلێمانی زانایان هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا حەمید رەباتی رادەگەیەنێت

بسم الله الرحمن الرحيم

{مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً].

مامۆستا مەلا عبد الحمید ڕەباتی كۆچی دوایی كرد

بەداخو پەژارەیەكی زۆرەوە لەگەڵ ڕازی بونمان بە ویستی پەروەردگار هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز مامۆستا مەلا عبد الحمید ڕەباتی كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان ڕادەگەیەنین .

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 30/12/2013 زاناو كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی خزمانی ڕەباتی مامۆستا عبدالحمید ڕەباتی كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

لە مەراسیمێكی شایستەو شكۆداردا بە ئامادەبونی لێپرسراوی لق و سەرجەم كارگێڕانی لق و ناوچەكان و فتواو جەماوەرێكی زۆری زانایان و كەسایەتیەكان لە گۆڕستانی بەكرەجۆ بە خاك سپێردرا.

بەو بۆنە خەمناكەوە لە مەراسیمی ماڵ ئاوایی كردنی مامۆستا دا بەڕێز مامۆستا نەجمەدین قادر شەمساوایی لێپرسراوی لق لە وتەیەكدابە ناوی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و لقی سلێمانی زانایانی ئاینیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئاینی و خانەوادەو سەرجەم خزمانی ڕەباتی كرد.و لە خواپاڕایەوە كە سەبوری و ئارامی بە دڵی سەرجەم زانایانی ئایینی و خانەوادەو خزمانی مامۆستا ببەخشێت و جەنابیشیان بە بەهەشتی خۆی شادبكات.

إنا لله وإنا إلیه راجعون