لقی ڕانیه‌ لە پێشوازی بەرپرسی لقی پشدەرو چالاکیەكدا

رۆژی پێنج شەممە 26/12/2013  لقی ڕانیە پێشوازی کرد لە بەڕێز مامۆستا  ئەحمدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری یەکێتی زانایان، کە بە مەبەستی سەردانی لق‌و ئاگالێکبوون سەردانی لقی رانیەی کردبوو، ئەمەو لە دانیشتنێكیاندا لەگەل مەلا عوسمانی خەتیب قسە لەسەر ئەو کەسانە  کرا کە زۆر جار گرفت بۆ زانایانی ئایینی دروست دەکەن، مەلا عوسمان کە مامۆستای زۆربەی سەلەفیەكانە فەرمووی: زۆربەیان کاڵفام‌و نەخوێندەوارن تەنها بۆ خۆدەرخستن وا دەکەن.

هەرهەمان  ڕۆژ شاندێکی لق لە گوندی زەنگلان بەشداری کرد لە پرسەی (مام ئەحمد شەکرە) خزمی ( مامۆستای عەبدوڵا)ی زەنگڵ، کە بە نەخۆشیەکی کوشندە کۆچی دوایی کردبوو خوای گەورە لێی خۆشبێ .

ئیوارەی هەمان رۆژ راگەیاندنی لق بەشداری کرد لەگردبونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی ئەوکارانەی کە دژ بەزانایان‌و مزگەوت‌و حوجرەکان ئەنجام دەدرێ تایبەت بۆ ئازادكردنی مەلا عوسمان هەلەبجەیی کە بە تۆمەت دەستگیركراوە، لە گردبوونەوەكە راگەیاندنی لق وتەیەکی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.