له‌وتاری ئیمرۆی هه‌ینی ژماره‌یه‌كی زۆر له وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد كه قه‌شه تیری جۆنز له كلێسایه‌ك له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا بریاری داوه كه له یاد كردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز بسوتێنێت .
مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتاربێژی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی دیانا له پارێزگای هه‌ولێر وێرای ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه‌وا ئه‌م كاره نیشانه‌ی جه‌هل و تێگه‌یشتنی ئه‌و قه‌شه و هاوشێوهكانیتی له ناوه‌رۆكی قورئانی پیرۆز ، وراشی گه‌یاند كه‌ئه‌م كار كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌بێت له سه‌ر پێكه‌وه ژیانی ئایینی وتهباییی و برایه‌تی موسلمانان و هاوئایینه‌كانی تر له جیهان ، كه ئه‌و قورئانه فێری موسلمانانی كردووه كه پارێزگاری له پێكه‌وه ژیان بكه‌ن ، و داواشی له موسلمان كرد كه ئه‌م كاره كاریگه‌ری به‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت ، به‌ڵكو پێویسته زیاتر گرنكی به پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بول كردن بده‌ن و به خوێندنی قورئان و پابه‌ند بوون به په‌یامه ئیسلام ولامی ئه‌م كاره ناشیاوانه بده‌نه‌وه .
هه‌روها به‌رێز ماموستا مه‌لا به‌شیر وتاربێژی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له پارێزگای ههولێرومهلا نه‌جمه‌دین وادی له سلیمانی‌و زۆربه‌ی زانایانی ئایینی كوردستان وێرای ئیدانه كردنی ئه‌م كاره ناشیرنه ، دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌م كاره ئه‌م قه‌شه‌یه به نیازه ده‌رحه‌ق به قورئانی پیرۆز بیكات كارێكه دووره له هه‌موو عورفێكی ئاینی ، و له‌گه‌ڵا بنه‌مای هیچ ئاینێك تێك ناكاته‌وه.
|