لقی چەمچەمال سەردانی چەند دام‌و دەزگایەكی ئیدارەی گەرمیان دەكات

سەرله بەیانی رۆژی دووشەممه بەرواری 30/12/2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كه پێكهاتبوون له هەریەك له مامۆستایان شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق‌و مژده شوانی بەرپرسی راگەیاندن‌و فاخر خورشیدو عەلی عاصی كارگێڕانی ناوچەی شۆڕش له سەردانێكی مەیدانیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان له شاری كه لار چه ند شوێن‌و دام‌و دەزگایەكیان بەسەركردەوە سەرەتا  سەردانی لقی گەرمیانی یه كێتی زانایانیان كردو له لایەن مامۆستا مەلا حەمە ئەمین كەلاری لێپرسراوی لق‌و چەند كارگێرو ئەندام لقێكەوه پێشوازی گەرم كران ئەمەو له دانیشتنێكی برایانەدا چه ندین تەوەرو كارو پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەسەركرا.

دواتر شاندی ناوبراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیانی كردو لەلایەن مامۆستا حمه غەریب بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیانەوه پێشوازی كران‌و شاندی لقی چەمچەماڵ هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستا حمه غریب خواست و، داواكرا كه باشترین كۆشش بكرێت بۆخزمەتی زیاتری چینی زانایان‌و رۆڵ‌و ئەركەكانیان به رز نرخاند.

دواتر شاندی لقی چەمچەماڵ سەردانی بەڕیوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عەمرەی گەرمیانی كردو له لایەن مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی پێشوازی كران بۆ نیوەروش شاندی ناوبراو میوانی ماڵی مامۆستا حەمه ئەمین كەلاری بوون.