هاتن بۆ هەمووانە... پەخشی ئاسایی کەناڵی زانایان دەست پێ دەکات

بریارە رۆژی چوارشەمە لە مەراسیمێکدا پەخشی ئاسای کەناڵی زانایان دەست پێ بکات 

 

ئاگــاداریــیــەك بــۆ بـیـنـەرانـی Zanayan TV کەناڵی زانایان

بینەرانی خۆشەویستی کەناڵی زانایان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەبۆنەی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محمد (دروودی خوای لەسەر بێت ) و بە بشتیوانی خوا یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەراسیمی کردنەوەی پەخشی ئاسایی ( تەلەفزیۆنی زانایان ) لە رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 2014/1/8 ، کاتژمێر (١٠) سەر لەبەیانی ... هاتن بۆ هەمووانە ....

شوێن .... شەقامی شەست مەتری نزیک پەرلەمانی کوردستان .

هۆڵی زانایان ناو بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ..