یەكێتی زانایان رۆڵی مامۆستایانی ئایینی شارەزوور بەرز رادەگرێت

لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندنەكانی شاری سەید سادق‌و پاشان تەشەنەكردنیان، مامۆستایانی ئایینی ئەم شارە رۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە گەیاندنی داواكارییەكانی هاووڵاتیان‌و، هەروەها هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە، بەشێوازێك داخوازییەكانی هاووڵاتیان بێنەدی‌و، لە هەمان كاتیشدا چیدیكە خەڵك دووچاری بوونە قوربانی نەبێتەوە.

ئەم هەڵوێستەی مامۆستایانی ئایینی شارەكە، چ وەكو لق شارەزووری زانایان بەتایبەتیش ناوچەی سەید سادق لە هەموو هەنگاوەكان بەرچاو بوو، بگرە تا گەیشتە كاتی كۆمبوون لەگەڵ شاندی سەرۆكی حكومەت بۆ شارەكەش، ئەمەش دیارە درێژەپێدانی مێژووی مامۆستا‌و زانایانی ئایینی كوردە، كە هەمیشە بەشێكی سەرەكی بوونە لە چارەسەركردنی كێشە‌و ئاریشەكان‌و، هەمیشە پشتیوانێكی جددی بوونە بۆ مافەكانی هاووڵاتیان‌و، هەوڵەكانیشیان هەمیشە بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان‌و هێنانەدی خواستەكان بووە.