له‌سه‌ر كۆچی مامۆستا ره‌باتی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی ولایه‌نه‌كان ده‌كات


بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

وَٱشْكُرُواْ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ}(النحل:114)

قال رسول الله صلى الله عليه

مَن لم يَشكُرِ النّاسَ لم يَشكُرِ اللهَ"

به‌ڕێزان زانایانی ئاینی به‌ڕێزومێزه‌رسپی كوردستان

نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كان

نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فاوئه‌مه‌كداری شاره‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان وشاره‌زوروپێنجوین و هه‌ورامان وسه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری كوردستان

سڵاوی خواتان لێ بێت

به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانه‌ وه‌ خۆشحاڵین له‌ناخی دڵمانه‌ وه‌سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ ولایه‌نه‌سیاسی و كه‌سایه‌تیانه‌ بكه‌ین كه‌له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردن و مه‌راسیمی پرسه‌ی مامۆستای به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا[مه‌لاحمیدڕه‌باتی ] به‌شداریان كردین وهاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵمان ده‌ربڕی به‌تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وسه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی  به‌ڕێزی كوردستان كه‌له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه‌ئه‌رك و ماندوبونیان كیشابوبه‌شداریان له‌گه‌ل كردین له‌خوای گه‌وره‌داواكارین نمونه‌ی كه‌سانی دڵسۆزوبه‌وه‌فاهه‌رده‌م له‌زیادبوندابیت وخوای گه‌وره‌پاداشتی هه‌موان بداته‌وه‌وسه‌بوری وئارامی به‌دڵی ئێمه‌وخانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچ كردوبه‌خشێت وخوالێخوش بوش به‌ به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات جارێكی تریش سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین

له‌گه‌ڵ ڕێزوحورمه‌تمان بۆهه‌مولایه‌ك

لقی سلێمانی

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی

كوردستان