دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان له میانه‌ی 53 دانشتنی ئاسایی و (1) دانشتنی نائاسایدا و له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (2013) [384] كێشه‌و پرسی شه‌رعی ڕوو له لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات و وه‌ڵام و چاره‌سه‌ری پێویستیان ده‌درێته‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا له لێدوانێكدا بۆ سایت و گۆڤاری په‌یامی زانایان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه لێژنه‌كه‌یان له‌ساڵی 2013 دا : 53 دانشتنی ئاسایی ئه‌نجامداوه 1 دانشتنی نائاسایی ئه‌نجامداوه له‌و دانشتنانه‌دا 384 كێشه‌و پرسی شه‌رعی یه‌كلایی كردۆته‌وه كه به‌م شێوه‌یه ئاماره‌كه‌ی خسته ڕوو : 48 كێشه‌ی جیابونه‌وه هاتۆته لێژنه‌كه‌مان و نوسراوی جیابونه‌وه‌یان بۆ دادگای باری كه‌سێتی بۆ كراوه 4 نوسراوی دان پێدانان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان 64 كێشه‌ی خێزانی هاتۆته لێژنه‌كه‌مان و كێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ركراون 37 كێشه‌ی میرات هاتۆته لێژنه‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا (229) پرسیاری هه‌مه‌ڕه‌نگ مان ئاراسته كراوه له بواره‌كانی _ كڕین و فرۆشتن و زه‌وی و زار و پێشینه‌كان و كه‌فاره‌ته‌كان و دراو و ئاڵ و گۆڕكردن و كێشه‌ی زه‌وی ئه‌نفال _ و هه‌موویان وه‌ڵامی پێویست دراونه‌ته‌وه هه‌روه‌كو به (2) نوسراوی جیا كه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافمان كردووه كێشه‌ی ڕه‌وابوونی ئه‌نجامدانی ووتاری هه‌ینی هه‌ردوو مزگه‌وتی گوندی ساڵح ئاغا‌و ئیمامی غه‌زالی كه‌لار یه‌كلایی كردۆته‌وه . ئه‌مه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا سوپاسی خۆیی و لێژنه‌كه‌ی ئاراسته‌ی لێپرسراوی لقه‌كه‌یان كرد له پای هاوكاری و پشتیوانیه به‌رده‌وامیه‌كانی بۆیان به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو ئه‌مساڵ (82) پرسی شه‌رعی زیاتر هاتۆته لێژنه‌ی فه‌توا كه‌له‌ساڵی 2012 دا ته‌نها (302) پرس هاتۆته به‌رده‌می لێژنه‌كه‌یان به‌لام له‌ساڵی 2013 دا ڕێژه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی ڕوویان له لێژنه‌كه كردووه به‌رزبۆته‌وه بۆ (384) پرس لێژنه‌ی فه‌توای گه‌رمیان سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌و هه‌موو ڕۆژانێكی سێ شه‌ممان له باره‌گای لقی زانایان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری كه‌لار داده‌نیشن و وه‌ڵامی سه‌ردانیكه‌رانیان ده‌ده‌نه‌وه‌و له پێنج مامۆستای دیاری سنوره‌كه پێكهاتوون . |