به‌بۆنه‌ی هاتنی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت یه‌كێتی زانایان وه‌ك هه‌موو ساڵێك ئاماده‌سازی بۆ چه‌ند چالاكیه‌كی تایبه‌ت به یادی فه‌خری كائینات كرد، له ناویدا كۆمه‌ڵێك پۆسته‌ری تایبه‌ت به‌م یاده‌ی ئاماده كردووه، كه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌مساڵیش وێڕای چه‌ندین چالاكی جۆرا‌و جۆر، چوار پۆسته‌ری تایبه‌تیش چاپكراون، له یه‌كێك له پۆسته‌ره‌كان وه‌كو هه‌ڵه‌یه‌كی چاپ له بری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نووسراوه (درووی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه جگه له هه‌ڵه‌ی چاپ هیچ مانای دیكه له ناو رسته‌كه‌دا نادات، زانایانی ئایینی وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌و‌و رۆژیان پێكه‌وه گرێداوه، تا ئه‌م بۆنه ئایینیانه به جوانترین شێوه به‌ڕێ بكرێن، به‌تایبه‌تی كه چوارچێوه‌یه‌كی ته‌واو كوردیشی وه‌رگرتووه، كه‌چی به‌داخه‌وه كه‌سانێك دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆیی ویستوویانه ئه‌م پیته بقۆزنه‌وه‌و بازاری خۆیانی پێ گه‌رم بكه‌ن، ئێمه له كاتێكدا به تووندی ئه‌و تێڕوانینه سه‌قه‌ته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و، هه‌ر حاڵه‌تێكی نادروستیش ببێته مایه‌ی ته‌شهیر‌و ناوزڕاندن به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و ئه‌خلاقی‌و ئایینی به‌دواوه‌یه. مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان 8/1/2014 |