به‌پێی به‌دواداچونێك كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ قه‌ره‌باڵغترین مانگی عیبادهت بووه له‌مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (TRT) توركیا كه به‌زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرێت رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ،قه‌ره‌باڵغترین مانگی عیبادهت بووه و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س رۆژانه و شه‌وانه هاتوچۆی مزگه‌وته‌كانی كوردستانیان كردوه و به‌شداری وتاری هه‌ینی و وه‌عزی ئێواران و نوێژه‌كانی جه‌ماعه‌ت و ته‌راویحیان كردوه. نه‌قشبه‌ندی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سوپاسی زانایانی ئاینی و به‌تایبه‌تیش وتاربێژی مزگه‌وته‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئیلتیزاماتی ئاینی له‌لای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و دڵسۆزیان بۆ ئاین و نه‌ته‌وه‌كه‌یان فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ پێشوازیكردن و به‌رێكردنی شایسته‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان كه به‌درێژایی ئه‌م مانگه و ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه بێوێنه‌یه كه‌چی هیچ روداوێك له‌كاتی عیبادهتتدا روینه‌داوه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌شایانی باس بێت.
|