ناوچەی بەرانەتی یەكێتی زانایان بەشداری كرد لە مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی متین لە گەرەكی گوڵان ستی لە ناحیەی بەحركە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 

سەر لە ئیوارەی 6 / 1 / 2014 ، مامۆستا مەلا یاسین خضر أحمد، بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری مامۆستا مەلا إسماعیل شریف خضر‌و مامۆستا مەلا فرهاد أحمد عثمان‌و مامۆستا مەلا مروان صادق أحمد كارگێرانی ناوچە‌و، بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف‌و كارو باری ئاینی بەرێز حاجی كامل‌و، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر، بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر  ، شێخانی تەریقەت و، مامۆستایانی ئاینی و، بەرپرسی دام و دەزگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقولانی دەڤەرەكە بەشداری كرد لە مراسمی كردنەوەی مزگەوتی متین لە گەرەكی گوڵان ستی لە ناحیەی بەحركە، مامۆستا مەلا یاسین بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی یەكێتی زانایان بە ناوی مەكتەبی تەنفیز‌و، لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد .