بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر{د . خ}لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: معروف مەلاعولا روستایی

 

سەر لە بەیانی 9/1/2014 بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كارگێرو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەچوو، بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی لە دایك بوونی  پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد {د . خ}  لە كۆبوونەوەكە بریاردرا چەندین جالاكی جۆراو جۆر لە بوارەكانی فكری‌و جەماوەری ئەنجام بدرێن لە ناو شاری هەولێر‌و سنوری سەرجەم ناوچەكانی یەكێتی زانایان لە هەولێر‌و دەوروبەری هەروەها داوا بكرێت لە رێگای مینبەری مزگەوتەكانەوە جەماوەری شاری هەولێر بە گروتینەوە بەشداری بكەن لە كەرنەڤاڵی ناو باخی شار لە نێو سەنتەری شار كە بە بۆنەی یادی مولود ئەنجام دەدرێت .